ئیتاڵیاگرنگترین
ڕاستەوخۆ

ئالێگری هەواڵی ناخۆشی پێیە لەسەر بەشداریکردنی رۆناڵدۆ لە یارییەکەی ئەجاکس

Yariga App

یاریگا-ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنەری یانەی یوڤێنتۆس دان بەوەدا دەنێت یاریکردنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەرامبەر ئەجاکس ئاسان نابێت.

کریس لە یارییە نێودەوڵەتییەکاندا تووشی پێکان هات و بەو هۆیەوە بەشداری یارییەکەی بەرامبەر ئیمپۆلی نەکرد. بە گوتەی راهێنەرەکەشی  ئەگەری یاریکردنی لاوازە و وتی “هیوادارین رۆناڵدۆ ئامادەبێت بۆ یارییەکەی ئەجاکس بەڵام زەحمەتە. هێشتا نۆ رۆژمان ماوە و بزانین چۆن دەبێت”

سەبارەت بە یاریزانەکانی دیکەشی وتی “دۆگڵاس کۆستا چاک بووەتەوە و ئامادەیە بۆ ئەو یارییە، سامی خدێراش بەشداری لە مەشقەکاندا کردووە و بۆ یارییەکەی میلان دەگەڕێتەوە”.

لە باری یاری نەکردنی رۆناڵدۆ هیوای یۆڤی بۆ یارییەکەی ئەجاکس مۆیس کینە کە لەم دواییەدا سەرەڕای بچووکی تەمەنی ئاستێکی بەرز نیشان دەدات.

Back to top button