ئیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

پاریس سانجێرمان وەڵامی لێدوانەکانی ئێمباپێ دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

دوای ئەوەی ئێمباپێ لە یەکەم دەرکەوتنی وەکو یاریزانی ریال مەدرید هێرشیکردە سەر پاریس سانجێرمان، یانە فڕەنسییەکە وەڵامی هێرشبەرەکەی پێشووی دایەوە و لە لێدوانەکانی ئەو یاریزانەی نیگەرانە.

ئاژانسی فرانس پرێس ئاشکرایکردووە، سەرچاوەیەکی نزیک لە یانەی پاریس سانجێرمان پێی راگەیاندوون، کە زۆر نیگەرانن لەو قسانەی کیلیان ئێمباپێ لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی لەگەڵ هەڵبژاردەی فڕەنسا لەبارەی مامەڵەکردنی یانەکەیانی کردووە.

کیلیان ئێمباپێ دوێنێ سێشەممە (4ـی حوزەیران/یۆنیۆی 2024) لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا هێرشیکردە سەر بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمان و گوتی :’ئەگەر لویس ئێنریکی راهێنەر و لویس کامپۆس راوێژکاری وەرزشی یانەکە نەبوونایە هەرگیز ئەم وەرزە لە پاریس سانجێرمان رێگایان بە من نەدەدا پێ بخەمەوە ناو یاریگا، یانەی پاریس سانجێرمان زۆر بە توندی و توندوتیژیییەوە قسەیان لەگەڵم کرد’.

سەرچاوەی یانە فڕەنسییەکە بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، بەداخەوە بەهیچ شێوەیەک ناسر خلێفی دەستوەردانی لە کارەکانی راهێنەر نەکردووە و لویس ئێنریکیش پێشتر ئەمەی باسکردووە، خلێفی بێبەرییە کەچی ئێمباپێ هاتووە باسی ناڕاستییەک دەکات و هەمووانیش بڵاوی دەکەنەوە.

یانەی پاریس سانجێرمان راشیگەیاندووە، بەمزووانە وەڵامی ئێمباپێ دەدەنەوە و هەموو راستییەکان دەخەنە روو، بەڵام ئێستا لەپێناوی شکۆی یانەکەیان و پیشەگەربوونیان و تۆپی پێی فڕەنسا بێدەنگی هەڵدەبژێرن و هیچ وەڵامێکی نادەنەوە.

کیلیان ئێمباپێ ئەم هاوینە بە گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد، لە وتەی ماڵئاواییکردنەکەی بەهیچ شێوەیەک ناوی ناسر خلێفی نەهێنا و پەیوەندییان بە تەواوەتی تێکچووە، کە دوو ساڵ لەمەوبەر کیلیان گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس نوێکردەوە، لەکاتێکدا زۆر نزیکبوو بچێتە ریال مەدرید.

بابەتی زیاتر

Back to top button