ئینگلتەراسعوودیەگرنگترین

دی برۆین باس له‌ چوونی بۆ خولی سعودیه‌ ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

کیڤن دی برۆینی بەلجیکی، ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی، چوونی بۆ خولی سعودیە به‌ ئه‌گه‌رێكی كراوه‌ دانا.

فابریزیۆ رۆمانۆ لە پلاتفۆرمی “X” لێدوانێكی دی برۆینی بڵاویکردووەتەوە و ده‌ڵێت: گواستنەوە بۆ خولی سعودیە؟ لە قۆناخی کۆتایی كاروانی وەرزشیمدا ئێمە باس لە بڕە پارەیەکی زۆر دەکەین، دەبێت بیر لەوە بکەمەوە.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: بۆ هاوسەرەکەم، گه‌شتێكی نامۆیه‌، به‌ڵام دەبێت بیر لە داهاتووی خۆم بکەمەوە.

گوتیشی، ئەگەر دوو ساڵ لە سعودیە یاری بکەم، ئەوا دەتوانم بڕە پارەیەکی باوەڕپێنەکراو بەدەست بهێنم، نزیكه‌ی 15 ساڵه‌ یاری ده‌کەم، له‌وانه‌یه‌ هێشتا نەگەیشتبێتم بەم بڕە پاره‌یه‌، دەبێت بیر لەوە بکەیتەوە کە ئەمە دەتوانێت لە قۆناخی داهاتووی ژیانمدا گرنگ بێت.

دی برۆی له‌ كۆتایی وه‌رزی داهاتوو گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر سیتی كۆتایی دێت، جگه‌ له‌ یانه‌كانی سعودیه‌  چه‌ند یانه‌یه‌ك هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن، به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ داهاتووی یاریزانه‌كه‌ له‌ یه‌كێك له‌ یانه‌كانی سعودیه‌ بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button