ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

کارڤاخال لەبارەی وێنە و ڤیدیۆیەکانی خۆی و باوکە پۆلیسەکەی هاتە دەنگ و پەیامێکی بڵاوکردەوە

Yariga App

یاریگا –

وێنە و ڤیدیۆیەکانی کارڤاخال لەگەڵ باوکە پۆلیسەکەی هەموو سۆشیاڵ میدیای تەنیوەتەوە و وای لە بەرگریکارەکەی ریال مەدرید لەبارەی وێنەکانی خۆی و باوکی بێتە دەنگ و پەیامێک بڵاو بکاتەوە.

رۆژی یەکشەممە کاتێک یاریزانانی ریال مەدرید لە شەقام و شوێنە گشتییەکانی مەدرید ئاهەنگی بەدەستهێنانی چامپیۆنزلیگیان دەگێڕا، وێنە و ڤیدیۆی دنای کارڤاخال و باوکی بڵاوبووەوە، کە ماریانۆ کارڤاخال باوکی دانی کارڤاخال وەکو پۆلسێک بۆ پاراستنی ئاسایشی شارەکە خەریکی راپەڕاندنی ئەرکەکەیەتی.

ماریانۆ کارڤاخال کە پۆلیسی شاری مەدریدە، بەشێک بوو لەو پۆلیسانەی بە شەقامەکانی پایتەختی ئیسپانیادا بڵاوکرابوونەوە بۆ ئەوەی ئاسایشی ئاهەنگەکانی یانە ئیسپانییەکە بپارێزن،  نزیکەی 250 هەزار هاندەری ریال مەدرید بەشدارییان لەو ئاهەنگ و رێوڕەسمانەدا کرد

ماڵپەڕی ئەتلەتیکی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، ماریانۆ پۆلیسی پشکنەرە بەڵام لە خۆشی گۆڵی کوڕەکەی لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ و پاڵەوانبوونی ریال مەدرید بڕیاریداوە لە گۆڕەپانی سیبێلێس یاوەری پاسی یانەی کوڕەکەی بکات.

هەرچەندە سەرەتا باوکی کارڤاخال  ئامادە نەبوو وێنە لەگەڵ جامەکەدا بگرێت، چونکە نەیدەویست رێنمایی و پرۆتۆکۆلی پیشەکەی بشکێنێت و پێشێلی کارەکەی بکات، بەڵام بەهۆی پێداگیری کوڕەکەی دواجار رازی بوو وێنەیەک لەگەڵ دانی بگرێت.

لە یەکێک لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا دەردەکەوێت کاتێک کارڤاخال جامەکەی چامپیۆنزلیگ دەداتە باوکی، باوکی لە وەرگرتنی جامەکە دوودڵ دەردەکەوێت.

دوای ئەوەی وێنە و ڤیدیۆیەکانی کارڤاخال و باوکی سۆشیاڵ میدیایان تەنییەوە، بەرگریکارەکەی ریال مەدرید هاتە دەنگ و لە هەژماری خۆی لە ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی و باوکی داناوە و پەیامێکی ئاڕاستەی باوکی کردووە.

شانازی دەکەم  لەم ساتەوەختە باوەڕپێنەکراوەدا لەگەڵ ئێوە بووم. بینینەوەی تۆ دوای چەندان ساڵ سواری ئەسپ بیت، تەنها بۆ ئەوەی دڵخۆشم بکەیت، پڕم دەکات لە شانازی. ئەمە یادەوەرییەکە کە نەوەکانت بۆ تەمەنێک لەبیریان دەمێنێتەوە، زۆرترین هەست و سۆز لە یەک وێنەدا.
سوپاس باوکە کە باشترین بوویت و فێری مانای ڕاستەقینەی خۆشەویستی بێ مەرج و بەهای هەوڵ و قوربانیدان لەپێناوی کەسێک کە خۆشت دەوێت کردم.

بە دڵم خۆشم دەوێی

هاندەرانی تۆپی پێ خێرا دیمەنەکەیان لە سۆشیال میدیا بڵاو کردەوە و گوتیان:

“هەموو شتێک لەم تیپەدا وەک خێزانێک وایە”

یەکێکی تریش پۆستێکی کردووە و دەڵێت:

کوڕەکەی یاری بۆ ریال مەدرید دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا کار دەکات، سەرسوڕهێنەرە.

کارڤاخال هیچکات پەیوەندی باشی خۆی لەگەل خێزانەکە نەشاردووەتەوە و هەمووکات لە یاریگادا پاڵپشتی کورەکەیان کردووە. یەکێک لەوکەسانەی بەردەوام لە یاریگادا بینراوە پاتریشیا کارڤاخالە کە دەبێتە خوشکی بەرگریکارەکە و هەروەها دافنی کانیزارێس هاوسەری یاریزانەکە لەگەڵ دوو کوڕەکانی ( مارتین و ماورۆ) بەردەوام پاڵپشتیان کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button