ئۆڵێمپیادی پاریسفه‌ره‌نسا

هێنری لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی فڕەنسای بۆ ئۆڵێمپیادی پاریس راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

هێنری لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی فڕەنسای بۆ ئۆڵێمپیادی پاریس راگەیاند و هیچ یاریزانێکی ریال مەدریدی بانگهێشت نەکردووە.

تێری هێنری راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی فڕەنسا لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەکەی بۆ ئۆڵێمپیادی پاریس راگەیاند و بانگهێشتی کیلیان ئێمباپێی نەکردووە، کە فڕەنسا لە ئۆڵێمپیادی پاریس هاوشانی ئەمریکا و غینیا و نیوزیلاند یاریی دەکات، رۆژی 24ـی مانگی داهاتوو یارییەکانی تۆپی پێ لە ئۆڵێمپیادی پاریس دەستپێدەکەن.

هێنری لە لیستی یاریزانەکانی هەڵبژاردەکەی کە لە 25 یاریزان پێک دێت، ئالێکساندەر لاکازێت (لیۆن) و زایری ئێمری (پاریس سانجێرمان) و کێپرین تورام (نیس) لە دیارترین ئەو یاریزانانەن هێنری بانگهێشتی کردوون کە زۆربەی یاریزانەکان لە خولی فڕەنسی یاریی دەکەن.

پێشتر تێری هێنری رایگەیاندبوو، ئارەزوو دەکات کیلیان ئێمباپێ و چەند ئەستێرەیەک بانگهێشتی ئۆڵێمپیادی پاریس بکات، بەڵام یانەی ریال مەدرید رەتیکردەوە رەزامەندیی بدات هیچ یاریزانێکی یانەکەی بەشداریی یارییەکانی ئۆڵێمپیاد بکەن.

لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی فڕەنسا:

گۆڵپارێز: لوکاس چیڤالیێر، گیلێمی رێستێس، عوبێد ئێنکامبادیۆ.

بەرگری: بافۆدێ دیاکاتێ، برادلی لۆکۆ، کیلیان سیلدیلیا، لێنی یۆرۆ، ماکسیم ئێستیڤ، کاستییۆ لوکێبا، ئادریێن تروفێرت.

ناوەڕاست: ماگنێس ئالیۆچی، دێسایی دۆوێ، ئێنزۆ میلۆت، لێسلی ئوگۆچوکۆ، یۆریس چۆرتید، مانو کۆنێ، کێپرین تورام، وارین ئێمری زایری.

هێرشبەر: برادلی بارکۆلا، ئالێکساندەر لاکازێت، میشێل ئۆلیس، ئارنارد کالیموێندۆ، یان فیلیپ ماتێتا، ماتیس تێل.

بابەتی زیاتر

Back to top button