ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

دۆرتموند چارەنووسی تێرزیچ یەکلایی دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

بۆڕووسیا دۆرتموند ئامادەکاری بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ئێدین تێرزیچ دەکات.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، دوای بەڕێکردنی وەرزێکی نایاب لە چامپیۆنزلیگ، ئیدارەی دۆرتموند ئامادەکاری بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی راهێنەرەکەی دەکات.

تێرزیچ لە نیوەی یەکەمی وەرزی 2023/24 لەگەڵ دۆرتموند بەباشی دەستیپێنەکرد، بەڵام لە نیوەی دووەم بۆچوونی هەمووانی گۆڕی و ئاستی تیپەکە گۆڕانکاری گەورەی بەخۆیەوە بینی.

زەردەواڵەکانی ئەڵمانیا دوای 12 ساڵ جارێکی دیکە خۆیان گەیاندە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ، بەڵام 2-0 بە ریال مەدرید دۆڕان و نازناوەکەیان لەدەستدا،

یانەکە لە بۆندسلیگاش بە کۆکردنەوەی 63 خاڵ پلەی پێنجەمی بەدەستهێنا و سەرکەوتنی بۆ وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ مسۆگەر کردووە.

لەپای دەستکەوتە باشەکانی لەو وەرزەدا، ئیدارەی بۆڕووسیا دۆرتموند دەیەوێت پاداشتی تێرزیچ بکات و گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە، کە گرێبەستەکەی ئێستای لە هاوینی داهاتوو بەسەردەچێت.

چیرۆکێکی سەرنجڕاکێشی ئێدین تێرزیچ؛ لە هاندەرێکی بۆڕووسیا دۆرتموندەوە بۆ راهێنەری یانەکە

بابەتی زیاتر

Back to top button