ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یانەیەکی گەورە بۆ گواستنەوەی فێرناندێز هاتووەتە سەرهێڵ

چارەنووسی یاریزانە پۆرتوگالییەکە لە ئۆڵدترافۆرد ناڕوونە

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن لە نزیکەوە چاودێری دۆخی بڕونۆ فێرناندێز، یاریزانی مانچێستەر یونایتد دەکات.

میگێل پینیۆ، بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانە پۆرتوگالییەکە، بەمدواییە لەگەڵ نوێنەری چەند یانەیەکی ئەوروپا کۆبووەتەوە، بەڵام سەرباری ئەمەش، فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی دیاری مێرکاتۆی یاریزانان دەڵێت؛ بڕونۆ دەیەوێت لە مانچێستەر یونایتد بمێنێتەوە.

سەردەمێکی نوێ لە مان یونایتد لەگەڵ گروپی کۆمپانیاکانی ئینەس دەستیپێکردووە، بەگوێرەی زانیارییەکان، دەستەی کارگێڕی لیستێکی بۆ ئەو یاریزانانە دروستکردووە، کە رێگەی گواستنەوەیان پێنادەن، بەڵام ناوی بڕونۆی تێدانییە.

بڕونۆ یەکێکە لە باشترین یاریزانانی مان یونایتد. یاریزانی تەمەن 29 ساڵان لە وەرزی رابردوودا، 15 گۆڵ و 13 ئەسیستی هەبووە، هەروەها خاوەنی ئەسیستە بەناوبانگەکەی کۆبی ماینۆ بوو، لە یاری کۆتایی جامی FA بەرامبەر مانچێستەر سیتی.

هەرچەندە تاوەکو ئێستا داهاتووی ئێریک تێن هاخ یەکلایینەکراوەتەوە، بەڵام سەرباری ئەمەش چارەنووسی ئەستێرە پۆرتوگالییەکە ناڕوونە.

بەگوێرەی راپۆرتێکی ستریتی نیوز، بایرن ئامانجەکانی گواستنەوەی هاوینەی دەستنیشانکردووە و ناوی فێرناندێز لە سەرووی داواکارییەکانی ڤینسێنت کۆمپانیی دێت.

گرێبەستی ئێستای فێرناندێز لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەر دەچێت، بۆیە مان یونایتد ناچارنییە لە هاوینی داهاتوودا رێگە بەچوونە دەرەوەی بدات.

فێرناندێز لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆرتوگال بەشداری لە یۆرۆی 2024 دەکات. یاریسازی مان یونایتد لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ سەرکردایەتی کەتیبەکەی رۆبێرتۆ مارتینێز دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button