چامپیۆنزلیگگرنگترین

مەدرید گێمێک بۆ دوژمن، گێمێک بۆ دۆستەکانی

Yariga App

یاریگا –

بروسیا دۆرتمۆند گێمێکی نموونەی پیشانی جیهان دا بەرانبەر ریاڵ مەدریدی پادشای چامپیۆنزلیگ.

لە گێمی یەکەمدا، زەردپۆشەکانی ئەڵمانیا هێرش لە دوای هێرشیان کردە سەر گۆڵی شاهانەکان بە جۆرێک مێرەنگی تا رادەیەکی زۆر دەستەوەستان بوون کە تەنها دوو تۆپ (شووت)یان هەبوو بۆ گۆڵی دۆرتمۆند.

بەگوێرەی ئامارێکی تۆڕی ئۆپتا، دووەم جارە ریاڵ مەدرید لە گێمی یەکەمدا کەمترین تۆپی هەبێ بۆ گۆڵی دژبەر لەم وەرزە لەسەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا.

لە بەرانبەردا، هەل بۆ گۆڵی 100% لەو گێمەدا لەلایەن دۆرتمۆندەوە، زۆرترین بوو یانەیەکی دژبەر لە سەر تۆڕی شاهانەکان دروستیانکردبێت لەم وەرزە.

باڵادەستی دۆرتمۆندەکان بە جۆرێک بوو لەو گێمەدا، گەشبینترین کەس باوەڕی نەدەکرد ریاڵ هەروا ئاسان بگەڕێتەوە، بەڵام وەک دەوترێت گێمی دووەم “گێمی راهێنەران”، کارلۆ ئانچێلۆتی سەلماندی شێخی راهێنەرانە و پیاوی چامپیۆنزە.

پشوویەکی گێمەکان و، هەموو شت گۆڕا، بۆ ئەوە نابێت ڕۆڵی تیبۆ کۆرتوا لەبیر بکرێت لە بەرپەرچدانەوەی تۆپە مەترسیدارەکانی بروسیا دۆرتمۆند.

تایمی دووەم مێرەنگی سەلماندیان پادشای پاڵەوانێتیەکەن، بە دوو گۆڵی دانی کارڤاخال لە خولەکی 74 و ڤینیسیۆس له خولەکی 83 خەونی ئەڵمانەکانیان لەباربرد و، نازناوی 15هەمیان بردەوە بۆ مەدرید.

بابەتی زیاتر

Back to top button