عێراقکوردستان

دوو یاریزانی کورد ناویان لە پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی ڕابردووی خولی ئەستێرەکانی عێڕاقدایە

Yariga App

دوای سەرکەوتنە گەورەکەیان بەرامبەر یانەی قوەی جەویە لە گەڕی 32ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، دوو یاریزانی یانەی نەورۆز ناویان لە پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی ڕابردوودا هەیە.

یانەی نەفتی ناوەڕاست بە هۆی ئەوەی یەکەم سەرکەوتنیان لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق لەم وەرزەدا بە دەستهێنا بەرامبەر یانەی تەڵەبە ڕاهێنەری یانەکە حەیدەر عەبودی بە باشترین ڕاهێنەر دەستنیشانکرا، وەهەر یەک لە یاریزانانی یانەکە محەمەد ئەبو عەشیشی پیشەگەری ئوردونی بەرگری چەپ و عەلی ڕەزاق یاریزانی دڵی بەرگری لە پێکهاتەی باشترینەکانن، عیماد لواتی هێرشبەری تونسی یانەی دهۆک ناوی لە پێکهاتەی باشترینەکانە دوای ئەوەی گۆڵێکی مێژوویی بەرامبەر یانەی کارەبا تۆمار کرد، ئیبراهیم تۆمیوای هێرشبەری نەیجیری یانەی نەورۆز دوای تۆمار کردنی هاتریک لە تۆڕی یانەی قوەی جەویە لە سەرە ڕمی پێکهاتەکەدایە.

محەمەد دلاوەر یاریزانی کوردی بەرگری ڕاستی یانەی نەورۆز دوای نیشاندانی ئاستێکی بەرز لەگەڵ یانەکەی لە پێکهاتەی گەڕی 32ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاقە، ئیڤان خالید یاریزانی کوردی یانەی کارەباش بۆ ئەم گەڕە لە پێکهاتەی باشترینەکانە و لە یاری بەرامبەر یانەی دهۆک توانی گۆڵی بەرامبەر بۆ یانەکەی تۆمار بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button