ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین
نەریتەکانی پێش یارییەکانی ریال مەدرید چین؟
ریال مەدرید نەریتەکانی ناگۆڕێت و بەختهێنەرن !
یاریگا –
زۆربەی هەوادارانی وەرزشی، ریال مەدرید بە باشترینی جیهان دەبینن، بەڵام ئایا ریال مەدرید بەبێ پلان و نەریت یەکەمە؟.
ریال مەدرید هاوشێوەی زۆربەی یانەکان نەریتی تایبەتی بۆ یارییەکان هەیە، بە تایبەت یارییەکانی چامپیۆنزلیگ وەک یاری ئەمشەوی وێمبڵی بەرامبەر بۆڕووسیا دۆرتموند.
تۆڕی وەرزشی یاریگا لەم بابەتەدا نەریتە دیارەکانی لۆس بلانکۆس لە چامپیۆنزلیگ بەر لە یارییەکان دەخاتەڕوو:
- نەریتی هێشتنەوەی هەمان ستافی فڕۆکەوانی: ریال مەدرید بەردەوام جەخت لەسەر نەگۆڕینی تیمی فڕۆکەوانی دەکاتەوە، ئەم نەریتە لە قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگی 2014 بەرامبەر بایرن میونشن دەستیپێکردووە، کاتێک 0-4 سەرکەوت و گەیشتە یاری کۆتایی. لە دوا یاریشدا لە ئاتلێتیکۆ مەدریدی بردەوە.
- تۆنی کروس: یاریسازە ئەڵمانیەکە نەریتێکی دیاری لەگەڵ تیمەکەی هەیە. لە هەموو یارییەکدا، دوا یاریزان لە پاس دێتە خوارەوە. ئەمشەویش بۆ دواجار کروس دوا یاریزان دەبێت، پاسی ریال مەدرید جێبهێڵێت و دوای یارییەکە، ماڵئاوایی لە لۆس بلانکۆس دەکات.
- تیفۆی گەورە: بۆ هەر یارییەکە ئەڵتراسی ریال مەدرید بە تیفۆی ”بژی مەدرید – Hasta El Final, Vamos Real” یاریگا دەڕازێننەوە. تیفۆکە لەلایەن کۆمەڵەی گرادا فانس، کۆمەڵەی تایبەتی ریال مەدرید دروستدەکرێت.
- ناچۆ پێنا: وەک هەمیشە، ناچۆ پێنا ئامادەی یارییەکە دەبێت. ئەوەی پێنا ناناسێت، یەکێکە لە رۆژنامەنووسە دیارەکانی یانەکە و بەر لە یارییەکان، خۆی ناوی یاریزانان دەهێنێت.
- ژووری تاریک: چەند خوولەکێک پێش جێهێشتنی شوێنی مانەوە، کارلۆ ئانچێلۆتی تەواوی یاریزانان لە ژوورێکی تاریک کۆدەکاتەوە. کارلۆ و داڤیدێی کوڕەکەی، لەڕێگەی شاشەیەکەوە، پێکهاتەی سەرەکی یارییەکە بە ڤیدیۆ ئاشکرا دەکەن. ئەمەش بەگوێرەی بڕوای خۆیان، متمانە و بڕوای یاریزانان زیاد دەکات.
- جلوبەرگی ماتادۆر: وەک هەموو یارییەکانی کۆتایی پێشووی چامپیۆنزلیگ، جلوبەرگی ماتادۆر بۆ یارییەکە ئامادە کراوە. پێشتر راوول گۆنزالێز، سێرجیۆ رامۆس و ئێستاش ناچۆ فێرناندێز نمایشەکە دەکەن. جلوبەرگی ماتادۆر لە وێمبڵییە.
ریال مەدرید نەریتەکانی بۆ یارییەکەی ئەمشەو نەگۆڕیەوە، با بزانین کاتژمێر 22:00 بە کاتی هەولێر، جەنگی وێمبڵی بە چ شێوازێک کۆتاییدێت.