یاریگا –
ناسر خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان، کشانەوەی یانەی یوڤێنتوسی لە پڕۆژەی سوپەرلیگ راگەیاند.
ئەمڕۆ لە سەروبەندی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ، ناسر خلێفی، کە ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپایە، گەشتی شاری لەندەنی کردووە.
ناسڕ لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی مارکا رایگەیاند؛ یوڤێنتوس لە سوپەرلیگ کشاوەتەوە، تەنیا ریال مەدرید و بارسێلۆنا لە پرۆژەکە ماونەتەوە، یوڤێ یانەیەکی گەورەیە و بەگوڵ پێشوازی لە گەڕانەوەی دەکەین.
🔥 Al Khelaifi anuncia el regreso de la Juventus a la Asociación Europea de Clubes y manda un mensaje a Real Madrid y FC Barcelona https://t.co/HdeWng4OMf una información de @PoloMarca & @Jigochoa
— MARCA (@marca) June 1, 2024
خلێفی لە درێژەی قسەکانی داوایەکی ئاراستەی فلۆرێنتینۆ پێرێز و خوان لاپۆرتا کرد، داواکارە دوو یانە ئیسپانییەکەش دەستبەرداری پڕۆژەکەیان بن.
هیوادارین ریال مەدرید و بارسا جارێکی دیکە بیر لە کارەکە بکەنەوە، سەرلەنوێ بگەڕێنەوە بۆناو یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا، باوەشمان بۆیان کراوەیە و دەمانەوێت لەگەڵمان بن، هیچ واتایەکی نییە کە خۆیان پەراوێز دەخەن.
لە ریال مەدرید تێناگەم، لە چامپیۆنزلیگ مێژوویەکی گەورەیان هەیە، هەمیشە دەیانەوێت پاڵەوانی ئەوروپابن، بەڵام هەوڵی لەناوبردنیشی دەدەن، ئەوە واتای نییە، دڵخۆشدەبم ئەگەر بەیەکەوە دانیشین باسی سیستەمە نوێیەکە بکەین، بۆ هەموومان گرنگ دەبێت.
رازیکردنی بارسێلۆنا ئاسانترە، ئەوان لە هەموولایەک زیاتر پێویستان بەوەیە لەگەڵمان بمێننەوە، ئەگەر من سەرۆکی بارسێلۆنا بوومایە سبەی دەگەڕامەوە، لاپۆرتا کەسێکی باشە، لەوبڕوایەدام بارسێلۆنا ئەو یانەیە دەبێت کە زۆرترین سودی پێدەگات.