عێراقکوردستان

یانەی زاخۆ سکاڵا لەسەر ناوبژیوانێک تۆمار دەکات و سەرۆکی یانەکەش پەیوەندی بە عەدنان درجالەوە دەکات

Yariga App

لە گەڕی 3ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق یانەی زاخۆ ل دەرەوەی یاریگای خۆی شکست بەش بوو بەرامبەر یانەی نەجەف بە ئەنجامی 2 _ 1 گۆڵ.

لە سەرەتای گێمی دووەمی یاریەکە لە نێو هێلی سزای یانەی نەجەف یاریزانی یانەی زاخۆ فڕانک سیدریک لەلایەن بەرگریکارێکی یانەی نەجەفەوە لێدەدرێت وناوبژیوان دوای سەیر کردنەوەی ڤاڕیش لێدانی سزا بۆ یانەیزاخۆ هەژمار ناکات و یاریەکەش لە بەرژەوەندی یانەی نەجەف کۆتایی دێت، لە خولەکی 79 یاریەکەدا جارێکی تر ناوبژیوان دەچێتەوە ڤاڕ و لێدانی سزا بۆ یانەی زاخۆ هەژمار ناکات،  دوای تەواو بوونی یاریەکە یانەی زاخۆ ڕاگەیەنراوێکی فەرمی لە سەر ناوبژیوانی یاریەکە بڵاوکردۆتەوە و تیایدا دەڵێن: هەموان خۆزگە بە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دەخوازن بەڵام ناوبژیوان تێکی دەدەن، ئێمە وەکو یانەی زاخۆ لە سەر مافەکانی خۆمان بێدەنگ نابین و ئەمڕۆش بەرامبەر نەجەف جارێکی تر زوڵمان لێکرا و ئەمەش لە سەر یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق هەژماری دەکەین چونکە ئێستا یاریەکان بە شێوەیەکی سەردەمیانە بەڕێوە دەچن بەڵام لە سەرەتای خولەوە تا ئێستا نەتوانراوە هەڵەکانی ناوبژیوانان چارەسەر بکرێت.

یانەی زاخۆ لە بەشێکی تری ڕاگەیەنراوەکەدا دەڵێت: ئێمە پێشووتر یەکێتی تۆپی پێی عێڕاقمان ئاگادار کردبۆوە کەوا ناوبژیوان زەید سامر بۆ یاریەکانی ئێمە دانەنرێت چونکە لە یاریەکانی تریش هەڵەی بەرامبەر ئێمە کردووە بۆیە ئێستا بە مافی خۆمانی دەزانین کەوا سکاڵا لە دژی ناوبژیوانی ناوبراو تۆمار بکەین بۆ ئەوەی بە سزای خۆی بگات، جارێکی تریش داوا دەکەین زەید سامر بە ناوبژیوانی یارییەکانی ئێمە دانەنرێت.

دوای تەواو بوونی یاریەکەش عەماڕ فەرهاد لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا گلەیی یانەی زاخۆی بە عەدنان درجالی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق گەیاند و عەدنان بەڵێنی دا هەر کەسێک لەم یاریە کەمتەرخەم بوبێت بە سزای خۆی دەگات.

بابەتی زیاتر

Back to top button