ئه‌مریکاگرنگترین

ئەفسانەیەکی ئوروگوای وازهێنانی لە یاریی نێودەوڵەتی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

مانگی مایۆ/ئایار، مانگی هەواڵی نابەدڵ بوو بۆ هاندەرانی تۆپی پێ کە تێیدا چەند ئەفسانەیەکی زیندووی وەرزشەکە بڕیاری جیاجیان دا لەسەر کاروانی وەرزشییان.

دوای راگەیەندراوە شۆکهێنەرەکەی تۆنی کرووس کە بڕیاری وازهێنانی یەکجارەکی دا بۆ وەستان لە یاریکردن لە لووتکەی ئاستیدا، هەر دوێنێش بوو لیوناردۆ بۆنوچی ئیتاڵی هەمان بڕیاری دا. ئەمڕۆیش ئیدنسن کاڤانی لە سۆشیاڵ میدیا خۆیەوە رایگەیاند کە بۆ هەمیشە (لاپچینەکانی هەڵبواسێ) و چیتر بە درێسی ئوروگوایەوە نابینرێتەوە.

کاڤانی تەمەن 37 ساڵ کە یەکەم ئەزموونی ئەورووپای لە ساڵی 2007 لەگەڵ یانەی پالێرمۆ دەستپێکرد، بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 2008 درێسی هەڵبژارردەکەی پۆشی. ئێستا لە ریزەکانی بۆکاجونیۆرزی ئەرجەنتینی یاریی دەکات.

هێرشبەرەکەی پێشووتری ناپۆلی، پاریس سانجێرمان، مانچێستەر یونایتد و ڤالێنسیا دووەم گۆڵکاری مێژووی ئوروگواییە بە 58 گۆڵ و جیاوازیی 10 گۆڵ لە لویس سوارێزی پلەی یەکەم.

لەگەڵ هەڵبژاردەکەی توانی کۆپا ئەمێریکای ساڵی 2011 بباتەوە.

کاڤانی و هاوتیمەکانی بە جامی کیشوەرەکەوە

 

بابەتی زیاتر

Back to top button