ئه‌ڵمانیائه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

بۆ بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ پێنج یاریزان هیوای دۆرتمۆندن

Yariga App

یاریگا –

یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی هیوادارە دووەم نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنێت، کاتێک رۆژی شەممە لە یاریی کۆتاییدا رووبەڕووی ریال مەدریدی ئیسپانی دەبێتەوە.

پێنج یاریزانی دیاری یانه‌كه‌، چاوەڕوان دەکرێت لە به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید و له‌ یاریكۆتایی رۆڵی یەکلایکەرەوە بۆ دۆرتمۆند بگێڕن یاریزانه‌كانیش ئه‌مانه‌ن:

ئێمرێ جان

پێشەنگی تیپەکە و قه‌ڵغانی سەلامەتی هێڵی ناوەڕاستی تیپه‌كه‌یه‌، لەم وەرزەدا لەگەڵ دۆرتمۆند درەوشاوەتەوە، تەنها لە دوو یاری قۆناخی کۆمەڵەکاندا بەشداری نەکردووە، یەکەمیان بەهۆی پێکانەوە و دووەمیش دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشتنیان به‌ قۆناخی شازده‌ مسۆگه‌ركردبوو.

لە سه‌رجه‌م یارییەکانی قۆناخه‌كانی تردا لە پێکهاتەی سەرەکی دۆرتمۆند بوو، هیچ گۆڵێکی تۆمار نەکردووە، بەڵام كاریگه‌ریه‌كی گه‌وره‌ی له‌ پچرانی تۆپه‌كان و كۆنترۆڵكردنی هێلی ناوه‌راست هه‌بوو، چوار ده‌رفه‌تیشی بۆ هاورێكانی دروستكرد .

ماتس هومێڵز

بەرگریکارە تەمەن 35 ساڵه‌كه‌ی بوروسیادۆرتمۆند لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد، بەهیوایه‌ بتوانن نازناوەکە ببنه‌وه‌، له‌وانه‌یه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ به‌رده‌وام نه‌بێت، چونکە گرێبەستەکەی لە کۆتایی مانگی حوزەیران کۆتایی دێت.

هومێڵز لە قۆناخی کۆمەڵەکانەوە لە سەرجەم یارییەکانی دۆرتمۆند بەشداری کردووە، لە هیچ یارییەکیشدا گۆڕانکاری پێنه‌كراوه‌.

لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی چارەکی کۆتاییدا، هامێڵز به‌رامبه‌ر ئاتلێتیكۆ مه‌درید گۆڵێکی تۆماركرد، هەروەها گۆڵی بردنەوەی بەرامبەر پاریس سانجێرمان لە یاریی گەڕانەوەی لە قۆناخی پێش کۆتاییدا تۆمارکرد، سەرەڕای ئه‌وه‌ی ئاستێكی سەرنجڕاکێشی لە پاڵەوانێتییەکە پێشكه‌شكرد، بەڵام بانگهێشتی پێکهاتەی هه‌ڵبژارده‌ی ئەڵمانیا بۆ یۆرۆی 2024 نەکرا.

جه‌یدۆن سانچۆ

لەدوای گواستنەوەی لە دۆرتمۆندەوە بۆ مانچێستەر یونایتد لە ساڵی 2021 ئاستی سانچۆ دابەزی، لەگەڵ ئیریک تێن هاخی تووشی کێشە بوو، لە مانگی یەکی گەڕایەوە ریزی یانه‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ .

سانچۆ لە 20 یاریدا لەگەڵ دۆرتمۆند بەشداری کردووە، لەنێویاندا له‌ شەش یاری لە پێکهاتەی سەرەکی بووه‌، هەروەها لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی 16 بەرامبەر ئایندهۆڤن گۆڵێکی تۆمارکردووە. یاریزانە ئینگلیزییەکە بووه‌ چاره‌سه‌رێكی باش له‌ باڵی راست كێشه‌ی راهێنه‌ری له‌و باڵه‌ بۆ ئیدین تێرزیچی راهێنه‌ر چاره‌سه‌ر كرد.

جولیان براندت

براندت مێشکی دۆرتمۆندە، دوو گۆڵی تۆمارکردووە و سێ ئەسیستیشی کردووە، لە قۆناخه‌كانی کۆتاییدا بەشداریی چوار گۆڵی کردووە.

یاریزانە تەمەن 28 ساڵیەکە لەم وەرزەدا لە 46 یاری لەگەڵ دۆرتمۆند لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری کردووە، 10 گۆڵی تۆمارکردووە و 16 گۆڵیشی دروستکردووە، خەڵاتی باشترین یاریزانی یارییه‌كه‌یانی به‌رامبه‌ر ئاتلێتیكۆ مه‌درید بەدەستهێنا.

نیکلاس ڤۆڵکرۆگ

هێرشبەرە تەمەن 31 ساڵەکە لەم وەرزەدا لە چامپیۆنزلیگدا سێ گۆڵی تۆمارکردووە و دوو ئەسیستیشی هه‌بووه‌، یاریزانە ئەڵمانییەکە به‌ تایبه‌تمه‌ندی لێدانی سەر جیاده‌كرێته‌وه‌.

ئه‌م یاریزانه‌ لە یاریی گەڕانەوە بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید گۆڵی سێیەمی تیپه‌كه‌ی تۆمارکرد، یارییه‌كه‌شیان بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ برده‌وه‌ و به‌م گۆڵه‌ش سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناخی پێشكۆتایی.

ڤۆڵکرۆگ لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێش کۆتاییدا درەوشاوەیه‌وه‌ گۆڵی بردنەوەکەی بەرامبەر پاریس سانجێرمان تۆمارکرد، له‌و یارییانه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی به‌شداری كردووه‌، به‌رده‌وام ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كردووه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button