فه‌ره‌نساگرنگترین

خلێفی: دڵنیام ئێمباپێ ده‌گه‌رێته‌وه‌ پاریس

Yariga App

یاریگا –

سەرۆکی یانه‌ی پاریس سان جێرمان دووپاتیكردوه‌ کە لویس ئێنریکی وه‌ك راهێنه‌ری یانه‌كه‌ ده‌مێنێته‌وه‌و گوتیشی، پڕۆژەی یانەکە لەسەر بنەمای بەکۆمەڵ دامەزراوە.

سەرۆکی پاریس سانجێرمان لە میانی گفتوگۆیەکدا له‌گه‌ڵ ئاماندا دەیڤز، رۆژنامەنووسی سی ئێن ئێن، گوتی، رۆڵی لویس ئێنریکی گرنگه‌ له‌ تیپه‌كه‌مان و ئه‌و راهێنه‌ری تیپه‌كه‌ ده‌بێت تیپه‌كه‌مان له‌سه‌ر ئاستی تاكه‌كه‌سی نه‌وه‌ستاوه‌، پرۆژه‌كه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌.

رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ له‌ خلێفی پرسی پەیامێکی تایبه‌تت هه‌یه‌ بۆ ئێمباپێ، خێلیفی گوتی، هیوای باشترینی بۆ ده‌خوازم، له‌وانه‌یه‌ رۆژێک بێت بگەڕێتەوە فەرەنسا، له‌ ئاره‌زووه‌كانی ئێمباپێ تێده‌گه‌م، هه‌وڵده‌دات بچێته‌ خولێكی تر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زمونێكی نوێ تاقی بكاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش مافی خۆیەتی.

خلێفی گوتیشی، لە ئێستاوە خۆمان بۆ سەردەمی دوای ئێمباپێ ئامادە دەکەین، چامپیۆنزلیگ وەک هه‌میشه‌ نازناوێكی دڵخوازی ئێمه‌یه‌، دەزانین کە بردنه‌وه‌ی ئه‌م نازناوه‌ هەمیشە قورسه‌، هەوڵمان داوە و بەردەوام دەبین لە هەوڵدان.

باسی له‌وه‌شكرد، راستگۆیانە بیڵیم ئامانجی خۆمم دانەناوه‌ کە نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەست ده‌هێنم، ئێمە بە تیمێکی نوێ، دیدێکی نوێ دەست پێدەکەین. بێگومان حەزم دەکرد لە یاری کۆتاییدا چامپیۆنزلیگ بم، بەڵام بوونمان لە قۆناخی پێش کۆتایی بۆ ئێمە باوەڕپێنەکراوە.

له‌ كۆتاییدا رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ پرسیاری له‌ خلێفی كرد، وەرزی داهاتوو کێ دەبێتە ئەستێرەی یه‌كه‌می پاریس سانجێرمان؟ سه‌رۆكی یانه‌كه‌ گوتی، تیپ بەکۆمەڵ یاری ده‌كات، ئەمە ستراتیژی ئێمەیە بۆ داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button