عێراقکوردستان

بۆ دیداری نەفتی بەسڕە یانەی هەولێر ئامادەکارییەکانی کۆتایی پێهێنا

Yariga App

لە ڕۆژی دووەمی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، یانەی هەولێر لە یاریگای دهۆک میوانداری یانەی نەفتی بەسڕا دەکات.

بە هۆی سزای یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق یانەی هەولێر دووەم یاریە لە یاریگای دهۆک یاری دەکات و سزاکەی دوای یاریەکەی بەرامبەر نەفتی بەسڕا تەواو دەبێت، پێنج شەممە 30\5\2024 لە گەڕی 31ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق یانەی هەولێر کاتژمێر 6ـی ئێوارە ڕووبەڕووی یانەی نەفتی بەسڕا دەبێتەوە، بە ڕاهێنەرایەتی سەمیر بابۆ ئەمڕۆ کوڕانی قەڵاو منارە دوایین ئامادەکاری خۆیان لە یاریگای سێیەمی یانەی دهۆک کرد، دوای پیشاندانی ئاستێکی بەرز لە دوو یاری ڕابردوودا کە سەرکەوتن و شکستێکی لێ بەرهەم هات چاوەڕوان دەکرێت هاندەرێکی زۆری یانەی هەولێر بۆ پاڵپشتی یانەکەیان گەشتی شاری دهۆک بکەن، یانەی نەفتی بەسڕا بە کێشەترین یانەیە بۆ هەولێر بە جۆرێک تا ئێستا لە مێژوودا یانەی هەولێر یەک سەرکەوتنی بەرامبەر  نەفتی بەسڕا دەستهێناوە.

هەر دوو یانەی هەولێر و نەفتی بەسڕا لە مێژووی خۆیاندا 15 یاری فەرمیان کردووە، یانەی هەولێر یەک یاری براوە بووە ئەویش لە 4\6\2023 بوو کە بە ئەنجامی 3 _ 1 براوە بوو لەو یاریەی کە لە شاری بەسڕا بەڕێوە چوو، لە بەرامبەریشدا یانەی نەفتی بەسڕا 8 سەرکەوتنی هەیە و لە 9 یاریشدا یەکسان بوونە.

یانەی هەولێر 31 خاڵی هەیە لە خانەی چواردەمە و یانەی نەفتی بەسڕاش 27 خاڵی هەیە و لە ڕیزبەندی حەڤدەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button