ئیتاڵیاگرنگترین

بۆنوچی بە یەکجاریی وازهێنانی لە یاریکردن هێنا

Yariga App

یاریگا –

بە ڤیدیۆیەکی هەستبزوێن و گەڕانەوە بۆ کاروانە دوورودرێژەکەی، لیوناردۆ بۆنوچی وازهێنانی لە تۆپی پێ بە شێوەیەکی یەکجارەکی راگەیاند.

بۆنوچی لە دیارترین ئەستێرەکانی هێڵی بەرگری دوو دەیەی رابردووی تۆپی پێی ئیتاڵیا بوو. زۆترین ئەزموونی ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەی یوڤێنتوس بوو کە لە 2010 دەستیپێکرد و لە 2017 روویکردە ئەیسی میلان. پاش تەنها ساڵێک یوتێرنێکی خێرای کردەوە و گەڕایەوە ریزی خانمە پیرەکە کە تا هاوینی 2023 لە یانەکەی شاری تورین مایەوە پێش ئەوەی ئەزموونی یونیەن بەرلین و فەنەرباهچە تاقیبکاتەوە و لە تورکیا کۆتایی بە 19 ساڵ کاروانە پیشەگەرێتیەکەی بهێنێت.

بۆنوچی تەمەنی 37 ساڵ، دیاترین دەستکەوتی لە تۆپی پێدا، جگە لە نازناوە ناوخۆییەکانی لەگەڵ ئینتەر میلان و یوڤی، رەنگە جامی یۆرۆ بێت کە لە وەشانی 2020 بەدەستیانهێنا دوای ئەوەی پێشتر لە ساڵی 2012 لە فیناڵ لەدەستیان چوو. دوو جاریش هەر لەگەڵ یوڤێنتوس گەشتە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، بەڵام نەیانتوانی نازناوەکە ببەنەوە.

هەفتەی رابردوو کە کۆتا هەفتەی یارییەکانی خولی تورکی بوو، یاریزان و هاندەرانی فەنەرباهچە لە ڕێزلێنانێکی تایبەتدا ماڵئاواییان لە ناوبراو کرد لەپای خزمەتەکانی لە وەرزشەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button