تێنسگرنگترین

جۆکۆڤیچ: ئەوە تەنها سەرەتایە

Yariga App

یاریگا –

نۆڤاک جۆکۆڤیچی سربی خاوه‌نی پله‌ی یەکەمی ریزبه‌ندی یاریزانانی تێنسی جیهان، هەناسەیەکی ئارام هەڵمژی و گەیشتە قۆناخی دووەمی پاڵەوانێتی رۆلان گارۆس كه‌ دووەم پاڵەوانێتی گەورەی تێنسە.

نۆڵی به‌ سێ كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی به‌رامبه‌ر پیێر هیوگس هێربێرتی فەرەنسی به‌ده‌ستهێنا خاڵی كۆمه‌ڵه‌كانیش، (6-4)(7-6)(7-3) بوو.

یاریزانه‌ سڕبیه‌كه‌ لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی دوای یارییەکە گوتی، لەو ساتانەی کە گرنگ بوو، خاڵی گرنگم به‌ ده‌ستهێنا، پێموایە یارییەکی باشم کرد، سەرنجم لەسەر پاڵه‌وانه‌تیه‌كه‌یه‌.

گوتیشی، ئه‌مه‌ ته‌نها سه‌ره‌تاییه‌، ده‌مه‌وێت بگه‌رێمه‌وه‌ لووتكه‌ی ئاستم، له‌ ماوه‌ی رابردوو هه‌ستم به‌ ماندووبوون كردووه‌، كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان.

جۆکۆڤیچ له‌ پاڵەوانێتی رۆلان گارۆس، لە ساڵانی 2016 و 2021 و 2023 نازناوه‌كه‌ی بەدەستهێنا، لە چوار یاریی كۆتایشدا دووچاری شكست بووه‌، له‌م وه‌رزه‌ش ئه‌نجامه‌كانی باش نه‌بووه‌.

براوەی 24 نازناوی گراند سلام، بەدوای یەکەم نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ ده‌گه‌رێت له‌ كۆی 20 به‌شداریكردنی بۆ جاری بیسته‌م گه‌یشته‌ قۆناخی دووەم.

له‌ پاڵه‌وانیه‌تی رۆلان گارۆس كه‌ یاریگاكه‌ی گڵه‌ رافایل نادال خاوه‌ن زۆرترین نازناوه‌ به‌ بردنه‌وه‌ی 14 كه‌ به‌ پاشای یاریگای گڵ ناسراوه‌، له‌ دوای ئه‌ویش نۆڤاك جۆكۆڤیچ دێت كه‌ سێ نازناوی به‌ده‌ستهێناوه‌ و ده‌یه‌وێت ژماره‌ی نازناوه‌كانی له‌م پاڵه‌وانه‌تیه‌كه‌ به‌رزبكاته‌وه‌ بۆ چوار نازناو.

کۆی گشتی خەڵاتەکانی رۆلان گارۆسی ئەمساڵ لەسەر ئاستی پیاوان دەگاتە زیاتر لە 17 ملیۆن دۆلار، کە پاڵەوانێتییەکە تاوەکو رۆژی 9ـی مانگی داهاتوو دەخایەنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button