ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

پێش ئەوەی گرێبەستی فلیک رابگەیەنێت بارسێلۆنا نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانێکی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

پێش ئەوەی گرێبەستی فلیک رابگەیەنێت، بارسێلۆنا بەفەرمی نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانێکی بۆ وەرزی داهاتوو راگەیاند.

هێکتۆر فۆرت بەرگریکاری 17 ساڵان بەفەرمی گرێبەستەکەی تاوەکو هاوینی 2026 لەگەڵ بارسێلۆنا نوێکردەوە، کە ئەو یاریزانە لاوە بەرهەمی ئەکادیمیای لاماسیایە و نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 6 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

هێکتۆر فۆرت کە لە بەرگری راست یاریی دەکات، لەوەتەی ساڵی 2013 لە ریزەکانی بارسێلۆنا یاریی دەکات و وەرزی رابردوو بۆ تیپی یەکەم سەرخرا و لە جامی و خولی ئیسپانیا بە درێسی بلاوگرانا بەشداریی 10 یاریی کرد.

هێکتۆر فۆرت لەبەر ئەوەی تەمەنی لەژێر 18 sاڵاندایە بارسا ناتوانێت گرێبەستی درێژخایەنی لەگەڵ بکات، دوای دوو مانگی دیکە ئەو یاریزانە تەمەنی دەبێتە 18 ساڵ کە لە رۆژی 2ـی ئۆگێست/ئابی 2006 لە شاری بارسێلۆنا لەدایکبووە.

فۆرت لەسەر ئاستی تەمەنە جیاوازەکانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا چەند جارێک بانگهێشتکراوە و لە هەڵبژاردەی ژێر 19 ساڵانی ئیسپانیا سێ یاریی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button