گرنگترینیۆرۆی 2024

تیبو کۆرتوا بانگهێشتی هەڵبژاردەی بەلجیکا نەکراوە

گۆڕانکاری گەورە لە پێکهاتەی بەلجیکادا کراوە

Yariga App

یاریگا –

دۆمێنیکۆ تێدێسکۆ، لیستی سەرەتایی هەڵبژاردەی بەلجیکای بۆ یۆرۆی 2024 ئاشکرا کرد و ناوی تیبو کۆرتوا، گۆڵپارێزی ریال مەدریدی تێدانییە.

تێدێسکۆ تەنیا 25 یاریزانی بانگهێشتی پاڵەوانیەتییەکە کردووە و هێشتا دەبێ یاریزانێکی دیکەش بانگهێشت بکات، تاوەکو لیستی بەشداربووان بگاتە 26 یاریزان.

هەروەک پێشبینی دەکرا، کێڤن دی بڕۆین و جێرێمی دۆکو، یاریزانانی مانچێستەر سیتی بانگهێشتکران و رۆمێلو لوکاکو، یاریزانی رۆما و لیاندرۆ ترۆسارد، یاریزانی ئارسیناڵ بانگهێشتکران.

هەرچەندە یان ڤێرتۆنغن بەتەمەنترین یاریزانە و زۆرترین یاری نێودەوڵەتی بۆ هەڵبژاردەی بەلجیکا کردووە، کەچی بانگهێشتکراوەتەوە.

تیبو کۆرتوا ناوی لە لیستەکەدا نییە، هەرچەندە لە ماوەی رابردوودا، ناوی لە پێکهاتەی ریال مەدرید بیندرا و بەشداری دوا یاری وەرزیشی کرد، بەڵام تاوەکو ناوی لە لیستەکەدا نییە.

 

گۆڵپارێزان: کۆین کاستیڵس (فۆڵفسبۆرگ)، ماتز سێڵس (نۆتینگهام فۆڕێست)، تۆماس کامینسکی (لوتن تاون).

بەرگریکاران: تیمۆتی کاستانێ (فولهام)، زێنۆ دێباست (ئاندێرلەخت)، تۆماس مونیێر (ترابزۆن سپۆر)، یان ڤێرتۆنغن (ئاندێرلەخت)، ئارسەر تیاتێ (رێن)، فۆوت فایس (لێستەر سیتی)، ماکسیم دی کویپێر (کڵەب بڕووج)، ئاکسێل ڤیتسێل (ئاتلێتیکۆ مەدرید).

ناوەڕاستکاران: کێڤن دی بڕۆین (مانچێستەر سیتی)، ئۆرێل مانگالا (لیۆن)، ئامادۆ ئۆنانا (ئێڤەرتن)، یۆری تێلێمانس (ئاستۆن ڤیلا)، ئارسەر ڤێرمێرێن (ئاتلێتیکۆ مەدرید)، ئاستێر ڤرانکیس (فۆڵفسبۆرگ).

هێرشبەران: لۆیس ئۆپێندا (لایپزیگ)، چارلس دی کێتێلارێ (ئاتاڵانتا)، رۆمێلو لوکاکو (رۆما)، لیاندرۆ تڕۆسارد (ئارسیناڵ)، جێرێمی دۆکو (مانچێستەر سیتی)، یۆهان باکایۆکۆ (ئایندهۆڤن)، دۆدی لوکێباکیۆ (سێڤییا)، یانیک کاڕاسکۆ (شەباب).

هەڵبژاردەی بەلجیکا لە کۆمەڵەی پێنجەمی یۆرۆی 2024دایە، شان بەشانی هەڵبژاردەکانی رۆمانیا، سلۆڤاکیا و ئۆکراینا یاری دەکات.

بەر لە دەستپێکردنی پاڵەوانیەتییەکە، هەڵبژاردەی بەلجیکا دوو یاری دۆستانە بەرامبەر هەڵبژاردەکانی مۆنتێنێگرۆ و لوکسێمبۆرگ دەکات.

یارییەکانی داهاتووی بەلجیکا – ئەپلیکەیشنی یاریگا

بابەتی زیاتر

Back to top button