عێراقکوردستان

زاخۆ بە ئامانجی دووەم سەرکەوتن لە مێژوودا میوانداری یانەی نەفت دەکات

Yariga App

ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە 27\5\2024 لە کۆتا ڕۆژی گەڕی 31ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، یانەی زاخۆ لە یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی نەفتی شاری بەغداد دەبێتەوە.

یانەی زاخۆ دوای سەرکەوتنی بەرامبەر یانەی هەولێر لە گەڕی ڕابردوودا، ئەمڕۆ بۆ دووەم سەرکەوتن لە سەر یەک و دووەم سەرکەوتن لە مێژوودا بەرامبەر یانەی نەفت یاری دەکات، یانەی نەفتیش بە ڕاهێنەرایەتی باسم قاسم  لە یاری ڕابردوودا ڕیمۆنتادای بە سەر یانەی ئەلقاسم کرد کاتێک بە دوو گۆڵ لە دواوە بوو توانیان 3 گۆڵ تۆمار بکەن و یاریەکە بە ئەنجامی 3 _ 2 ببەنەوە،  هەر دوو یانە تا ئێستا 10 یاری فەرمیان بەرامبەر یەکتر کردووە، یانەی نەفتی شاری بەغداد 5 سەرکەوتنی هەیە و زاخۆش 1 سەرکەوتنی تۆمار کردووە و لە 4 یاریشدا یەکسان بوونە، سەرکەوتنەکەی یانەی زاخۆ لە 1\2\2023 بوو کاتێک بە ئەنجامی 3 _ 1 یاریەکەی بردەوە، گەورەترین سەرکەوتنی یانەی نەفتیش لە 17\5\2017 بوو کە بە ئەنجامی 6 _ 0 یاریەکەی بردەوە، یانەی زاخۆ 6 گۆڵی تۆمار کردووە و یانەی نەفت 15 گۆڵی تۆمار کردووە.

هەر دوو یانەی زاخۆ و یانەی نەفت ئەم وەرزە بە بارو دۆخێکی باش تێدەپەڕن و یانەی زاخۆ بە 52 خاڵ لە خانەی چوارەمە و یانەی نەفتیش بە 42 خاڵ لە ڕیزبەندی هەشتەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button