گرنگترینیۆرۆی 2024

لیستی سەرەتایی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆ یۆرۆی 2024 راگەیێندرا

لویس دێلا فوێنتێ 29 یاریزانی بانگهێشتکردووە

Yariga App

یاریگا –

لویس دێ لا فوێنتێس، راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا لیستی سەرەتایی تیمەکەی بۆ پاڵەوانیەتی یۆرۆی 2024 ئاشکرا کرد.

ئیسپانیا لە کۆمەڵەی دووەمی یۆرۆی 2024 لەگەڵ هەڵبژاردەکانی کڕواتیا، ئیتاڵیا و ئەلبانیا یاری دەکات.

بەر لە پاڵەوانیەتییەکە ئیسپانیا دوو یاری دۆستانە لەگەڵ هەڵبژاردەکانی ئاندۆرا لە 5ی مانگی داهاتوو و بەرامبەر هەڵبژاردەی ئایرلاندی باکوور لە 8ی مانگی داهاتوو دەکات.

هەڵبژاردەی ئیسپانیا سێ جار نازناوی یۆرۆی بردووەتەوە، دوا جاریش لە ساڵی 2012 بوو.

لیستی سەرەتایی هەڵبژاردەی ئیسپانیا

گۆڵپارێزان: دەیڤد رایا (ئارسیناڵ)، یونای سیمۆن (ئاتلێتیک بیلباو)، ئەلێکس رێمیرۆ (ریال سۆسیداد).

بەرگریکاران: ئێمریک لاپۆرت (نەسڕ)، رۆبن دێلا نۆرماند (ریال سۆسیداد)، ئەلێکس گریمالدۆ (بایەر لیڤەرکوزن)، دانی کارڤاخال (ریال مەدرید)، دانی ڤیڤیان (ئاتلێتیک بیلباو)، پاو کوبارسی (بارسێلۆنا)، مارک کوکورێیا (چێڵسی)، ناچۆ فێرناندێز (ریال مەدرید)، خێسوس ناڤاس (سێڤییا).

ناوەڕاستکاران: میکێل مێرینۆ (ریال سۆسیداد)، فابیان رویز (پاریس سانجێرمان)، ئەلێکس بایێنا (ڤیاڕیال)، رۆدری (مانچێستەر سیتی)، مارتن زوبیمێندی (ریال سۆسیداد)، پێدری (بارسێلۆنا)، مارکۆس یۆرێنتی (ئاتلێتیکۆ مەدرید)، ئەلێکس گارسیا (جیڕۆنا)، فێرمین لۆپێز (بارسێلۆنا).

هێرشبەران: ئالڤارۆ مۆڕاتا (ئاتلێتیکۆ مەدرید)، نیکۆ ویلیامس (ئاتلێتیک بیلباو)، دانی ئۆلمۆ (لایپزیگ)، خۆسێلو (ریال مەدرید)، لامین یامال (بارسێلۆنا)، میکێل ئۆیارزابال (ریال سۆسیداد)، ئایۆزێ پێرێز (ریال بێتیس)، فێران تۆرێس (بارسێلۆنا).

یارییەکانی داهاتووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا – ئەپلیکەیشنی یاریگا

 

بابەتی زیاتر

Back to top button