ئیسپانیاگرنگترین

فێرمین لۆپێز هۆکاری باوەشەکەی چاڤی ئاشکرا دەکات

''رۆڵێکی گرنگی لە ژیانمدا هەیە''

Yariga App

یاریگا –

فێرمین لۆپێز، لە دوا یاری ئەم وەرزەی لالیگا، گۆڵێکی لە سێڤییا کرد و دوای گۆڵەکە چاڤی هێرناندێزی لەباوەش گرت.

بارسا یارییەکەی 2-1 لە یانە ئەندەولووسییەکە بردەوە، لە دوای یارییەکەش، هۆکاری باوەشەکەی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرد.

بردنەوەیەکی زۆر گرنگ بوو، چونکە دوا یاری وەرز چێژی خۆی هەیە و تامەکەی دەمێنێتەوە. ویستم سوپاسی بکەم، چونکە رێگەی پێدام ببمە یاریزانی پێکهاتەی یەکەمی یانەکە. تاهەتایە سوپاسگوزاری دەبم و خۆم ئەم قسانەم پێی گوت. خەونی من یاریکردنە بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی و چاوەڕێی داهاتوو دەکەین.

بارسا وەرزێکی باشی بەڕێنەکرد، لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا بەرامبەر ریال مەدرید دۆڕا و لە قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگیش دەرکرا.

لە چەند رۆژی داهاتوودا، هانسی فلیک، راهێنەری پێشووی بایرن میونشن و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکە وەردەگرێت، ئەمەش دوای دوورخستنەوەی چاڤی لە پۆستەکەی.

بارسێلۆنا پلەی دووەمی لالیگای بەکۆکردنەوەی 85 خاڵ و بە جیاوازی 10 خاڵ لەگەڵ ریال مەدرید بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button