فه‌ره‌نساگرنگترین

پاریس لە بازاڕی گواستنەوەدا خەزێنەکەی هەڵدەپچڕێنێ

Yariga App

یاریگا –

یانەی پاریس سانجێرمان هەڕەشەی هاوینێکی گەرموگوڕ دەکات لە بازاڕی گواستنەوەکاندا، ئەوە بەتایبەت دوای رۆیشتنی کیلیان ئێمباپێ.

شەوی رابردوو بە بردنەوەی جامی فەرەنسا پی ئێس جی دووەم نازناوی وەرزەکەی پێشکەشی هاندەر دڵڕەنجاوەکانی کرد کە بەهۆی رۆیشتنی ئێمباپێوە لە کارگێڕی یانەکە نیگەران بوو بوون. هەر دوێنێیش ماڵئاواییەکی شاییستەی لێکرا لەلایەن هاندەران و هاوتیمەکانیەوە. دوای یارییەکە لویس ئێنریکی دڵنیایی دا کە کڕیارێکی چالاکی گواستنەوەکان دەبن و، لەسەر شوێنگرەوەی کیلیانیش وتی

یاریزانی هاوشێوەی کیلیان نییە. بۆیە یاریزانێکی جیاوازتر دەگوازینەوە.

گرێبەست لەگەڵ چوار، پێنج و شەش یاریزان دەکەین… بە دڵنیاییەوە ئەوپەڕی هەوڵی خۆمان دەدەین.

لە دیاترین ئەو گرێبەستانەی دەنگۆی گواستنەوەیان هەیە بۆ باخچەی شازادەکان، هەریەکە لە خڤیچا کڤاراتسخێلیای ناپۆلی، لێنی یۆرۆی بەرگریکاری لیل و، هەروەها فابریزۆ رۆمانۆ ئاشکرای کردووە کە یانە فەرەنسیەکە نزیکن لە گەیشتن بە گرێبەست لەگەڵ ماتڤێی ساڤانۆڤی رووسی لە یانەی کراسنوداری ئەو وڵاتە.

بەپێی زانیارییەکانی رۆمانۆ، بڕی گواستنەوەی گۆڵپارێزەکە 20 ملیۆن یۆرۆ و گۆڕانکارییەکان لەسەر خەزێنەکەی پاریس دەکەوێ.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button