ئیتاڵیائینگلتەراسعوودیەگرنگترین

هیلال و چێڵسی كێبركێی گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی میلان ده‌كه‌ن

Yariga App

یاریگا –

یانەی هیلال سعودی ئۆفەرێکی گەورەی پێشکەشی رافایل لیاو هێرشبەری یانەی میلان كردووه‌ و چێلسیش پێشتر پلانی بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌ی میلان دانابوو.

بەگوێرەی رۆژنامەی ئۆ جۆگۆی پورتوگالی، یانەی هیلال رکابەرییەکی بەهێزی یانەی چێڵسی دەکات بۆ یەکلاییکردنەوەی و به‌ ده‌ستهێنانی ئەو ئەستێرە پورتوگالییەكه‌.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، بلوز پلانی گواستنه‌وه‌ی لیاوی دارشتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ مێركاتۆی هاوینه‌ بیگوازێته‌وه‌، به‌ڵام هیلال هاتۆته‌ نێو دانوستاندنه‌كان و ئۆفەرەكی گه‌وره‌ی پێشكه‌ش كردووه‌ نزیکەی 85 ملیۆن پاوەنده‌.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ئەنتۆنیۆ لیاو باوکی یاریزانەکە خۆی سەرکردایەتی دانوستانەکان دەکات، لە کۆتایی ئەم هەفتەیە لە سعودیە دەبێت و لەگەڵ یانەی هیلال گفتوگۆ ده‌كات له‌ باره‌ی چوونی كوڕه‌كه‌ی بۆ سعودیه‌.

بەپێی رۆژنامەکە، خۆرخی جیسوس، راهێنەری یانەی هیلال، رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر گرێبەستکردن لەگەڵ لیاو بەمەبەستی بەهێزکردنی هێلی پێشه‌وه‌ی تیپەکە و بەدەستهێنانی دەستکەوتێکی گه‌وره‌ لەسەر ئاستی جامی جیهانی یانەکان.

لیاو ئەستێرەی یەکەمی یانه‌ی میلان، لە وەرزی 2023-2024 لە 40 یاری لە پاڵەوانێتییە جیاوازەکاندا ، 14 گۆڵ و ئه‌سیستی كردووه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button