دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ بارسێلۆنا دوو یاریزانی لیڤەرپوولی دەوێت و ریال نزیکە لە بەرگریکارێک

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا

Yariga App

یاریگا –

پێدەچێت کێڤن دی بڕۆین لە مانچێستەر سیتی بمێنێتەوە، لە هەمان کاتدا سێر جیم راتکڵیف، ناتوانێت دڵنیایی لە داهاتووی تێن هاخ بدات….

کێڤن دی بڕۆین گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی نوێ دەکاتەوە، سەرەڕای گرنگی پێدانی لەلایەن چەند یانەیەکی سعودییەوە – میرەر

دێکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا زۆر بە لویس دیاز، یاریزانی لیڤەرپوول سەرسامە، بارسا بیر لە فرۆشتنی رافینیا دەکاتەوە، تاوەکو دیاز بگوازێتەوە – ئاس

سێر جیم راتکڵیف، خاوەنی پشکی کەمینەی مانچێستەر یونایتد، وەڵامی پرسیارەکان لەبارەی داهاتووی ئێریک تێن هاخ ناداتەوە، سەرەڕای بردنەوەی نازناوی جامی FA – دەیلی مەیڵ

بارسێلۆنا پەیوەندی بە تیاگۆ ئالکانتارا کردووە، ئەمەش بەهۆی بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول. هانسی فلیک داوای دەکات – ئاس

لوکاس ڤازکێز، بەرگریکاری ریال مەدرید نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ تیمەکەی، بەلانی کەم تاوەکو هاوینی داهاتوو نوێی دەکاتەوە – مارکا

پاریس سانجێرمان ئۆفەرێکی بەبڕی 85 ملیۆن پاوەند پێشکەشی خڤیچا کڤاراتسخێلیا، هێرشبەری ناپۆلی کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا ناپۆلی وەڵامی کۆتایی نەداوەتەوە – گازێتا دێلۆ سپۆرت

جاڕۆد بۆوێن دەیەوێت لە وێستهام بمێنێتەوە، سەرەڕای گرنگی پێدانی لەلایەن نیوکاسڵ یونایتد – میرەر

پاریس سانجێرمان کەوتووەتە خۆی دوای ئەوەی لیڤەرپوول، مانچێستەر یونایتد و ریال مەدرید بە توندی هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی لێنی یۆرۆ، بەرگریکاری لیل دەستپێکرد، گرێبەستی یۆرۆ لە هاوینی داهاتوو بەسەردەچێت – لیکیپ

ناپۆلی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئانتۆنیۆ کۆنتی دەستپێکردووە، سەرۆکی. یانەکە دەیەوێت راهێنەری پێشووی تۆتنهام و چێڵسی بکاتە راهێنەری تیمەکەی – سکای سپۆرتس ئیتاڵیا

مانچێستەر یونایتد نزیکە لە گواستنەوەی بایلێ دیپێپا، هێرشبەری پۆرت ڤالێ. یاریزانی نێودەوڵەتی ژێر 17 ساڵانی ئینگلتەرا سەرنجی یانەکانی نیوکاسڵ یونایتد، وێستهام، لایپزیگ، بۆڕووسیا دۆرتموند و ئاستۆن ڤیلای راکێشاوە – دەیلی مەیڵ

نیوکاسڵ دەیەوێت بەزوویی پڕۆسەی گواستنەوەی لۆید کێڵی، بەرگریکاری بۆرنمس و تۆسین ئادارابیۆیۆ، بەرگریکاری فولهام تەواو بکات – فووتبۆڵ ئینسایدەر

ئاستۆن ڤیلا بڕی 8 ملیۆن پاوەندی وەک نرخ بۆ دەستبەرداربوون لە فیلیپێ کۆوتینیۆ داناوە، رەنگە بە خواستنیش دەستبەرداری ببێت – رودی گالێتی 

لێستەر سیتی چاوی بڕیوەتە دەیڤد هانکۆ، بەرگریکاری سلۆڤاکیا و فاینۆرد – دەیلی مەیڵ

ئێمیل سمیس رۆوی لە چەند رۆژی داهاتوودا گفتوگۆ لەبارەی داهاتووی خۆی لەگەڵ ئارسیناڵ دەکات، دەیەوێت زیاتر یاری بکات – کۆت ئۆفساید

بابەتی زیاتر

Back to top button