ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر سیتی یاریزانێکی گرانبەهای بەڕێدەکات

تەنیا دوای وەرزێک لە گواستنەوەی!

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی ماتیۆس نونێسی پۆرتوگالی بەڕێدەکات.

رۆژنامەنووسی ماڵپەڕی HITC گرام بەیڵی بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر سیتی بەنیازە لەم هاوینە دەستبەرداری ماتیۆس نونێسی پۆرتوگالی ببێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی بەیڵی، یانە ئینگلیزییەکە ئامادەیە لە مێرکاتۆی هاوینە گوێ بۆ ئەو ئۆفەرانە بگرێت، کە بۆ دەستبەرداربوون لە یاریزانەکە پێشکەشی دەکرێت.

هەر بەپێی هەمان سەرچاوە، یانەکانی سعودییە چاویان بڕیووەتە تواناکانی یاریزانە تەمەن 25 ساڵانییەکە و دەیانەوێت بەرەو خولی رۆشەن بیگوازنەوە.

نونێز لە هاوینی رابردوو بە بڕی 62 ملیۆن یۆرۆ لە وۆڵڤزی ئینگلیزییەوە پەیوەندی بە سیتیزن کرد و گرێبەستێکی پێنج وەرزەی لەگەڵ یانەکەی شاری مانچێستەر واژۆ کرد.

لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری 31 یاری یانەکەی کردووە، بەکۆی گشتی 1,540′ خولەک یاری کردووە، هیچ گۆڵێکی نەکردووە و 5 گۆڵی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button