ئیسپانیاگرنگترین

دوا 24 کاتژمێری چاڤی لە بارسێلۆنا چۆن بوو؟ کێ وەڵامی نامەی واتسئاپی نەداوەتەوە؟

وردەکارییەکانی دوورخستنەوەی چاڤ لە بارسا

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا لە ماوەیەکی کورتدا، چاڤی هێرناندێزی هێشتەوە و دواتر دووریخستەوە.

سیناریۆ و چیرۆکەکانی چاڤی لە بارسێلۆنا بەقەد سیناریۆ سەیرەکانی مارتن سکۆوزی، گەورە دەرهێنەری سینەمایی بوو. لە کۆتاییدا چیرۆکی نێوان چاڤی و یانە کاتالۆنییەکە کۆتاییهات.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە؛ لە ماوەی هەفتەیەکدا، کێشەکانی نێوان خوان لاپۆرتا و چاڤی گەیشتنە بنبەست، چاڤی بۆ روونکردنەوەی دیدگای لەبارەی داهاتووی یانەکە، چەند نامە لە واتسئاپ بۆ لاپۆرتا نارد، بەڵام سەرۆکی بارسا وەڵامی نامەکانی نەدایەوە.

رۆژی دواتر، لاپۆرتا و چاڤی لە ناوەندی مەشقەکان یەکترییان بینی، لاپۆرتا بە چاڤی راگەیاند، ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی گرنگ بە ئامادەبوونی دێکۆ (بەڕێوەبەری وەرزشی)، رافا یوستێ (جێگری سەرۆک) و ئۆسکار هێرناندێز (یاریدەدەری چاڤی) دەکرێت. لەو کۆبوونەوەیەدا دەستەی کارگێڕی بڕیاری دوورخستنەوەی چاڤی پەسندکرد.

لە دوای دوورخستنەوەی لەلایەن بارسێلۆنا، چاڤی پەیامێکی ئاڕاستەی هاندەران کرد

هاوڕێكانم، رۆژی یەكشەممە كاتەكانم لەسەر كورسی یەدەگی بارسێلۆنا كۆتایی دێت، ئاسان نییە یانەی ژیانت جێبهێڵێت، بەڵام بە شانازییەكی زۆرەوە ئەوە دەكەم، دوای دوو ساڵ و نیو لە سەركردایەتی ژووری جل گۆڕین كە وەك خێزانی دووەمم بوو.

سوپاسی هاندەران دەكەم بۆ پشتگیری و خۆشەویستیان كە هەمیشە لە تەنیشتم بوون، هەمیشە هەمان ئەو خۆشەویستیەیان پێدام كە لە ماوەی یاریخانیمدا هەستم پێدەكرد، لە رۆژی یەكشەممەوە یاریزانێكی دیكە دەبم لە یاریگاكان، چ لە مۆنجویك بێت یان كامپ نۆو، پێش ئەوەی یاریزان یان راهێنەر بم هاندەری بارسێلۆنام، تەنیا باشترینم بۆ یانەی ژیانم دەوێت.

لەگەڵ كۆمەڵێك یاریزانی گەورە و ستافێكی سەرسوڕهێنەر كارم كردووە، بەهۆی هەموویانەوە گەیشتینە ئامانجە دیاریكراوەكان، وەرزی رابردوو لالیگا و جامی سوپەرمان بردەوە، ئەم وەرزە شتەكان بەوشێوەیە نەرۆیشتن كە ئێمە ویستمان، بەڵام پێكەوە یارمەتی یاریزانەكانی لاماسیامان دا.

سوپاس بۆ هەمووتان، بۆ هاندەران، یاریزانان، كارمەندان، ستافی یانەكە، دەستەی كارگێڕی، بەڕێوەبەرانی وەرزشی، میدیاكان و سەرۆك، هەموو ئەوانەی كە لە ماوەی دوو وەرز و نیوی گەشتەكەمدا هاوبەشمبوون.

هیوای باشترین بۆ ئەو یانەیە دەخوازم كە لە دڵمدا هەڵمگرتووە.

ڤیسكا بارسا.

پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا، بارسێلۆنا گرێبەست لەگەڵ هانسی فلیک، راهێنەری پێشووی بایرن میونشن و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا واژۆبکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button