ئیتاڵیاگرنگترین

میلان و راهێنەری نوێ گەیشتنە رێککەوتن

Yariga App

یاریگا –

لە کۆتاییدا یانەی ئەیسی میلان و راهێنەری نوێ گەیشتنە رێککەوتن.

میلان کە چاوەڕوان دەکرێ بە فەرمی رۆیشتنی ستیفانۆ پیۆلی رابگەیەنێت، ماوەیەکە چووەتە گفتوگۆوە لەگەڵ پاولۆ فۆنسێکای راهێنەری لیلی فەرەنسی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دانیێلی لۆنگۆی رۆژنامەنووسی کاڵچۆمیرکاتۆ، فۆنسێکا و میلان گەشتوونەتە رێککەوتن و واژۆکردنی گرێبەستەکەیان دەکەوێتە هەفتەی داهاتووەوە.

ئەو راهێنەرە پێشتر ئەزموونی لە خولی ئیتاڵی هەیە و وەرزی 2019 تا 2021 سەرپەرشتی رۆمای کردووە.

ئەم وەرزە توانی پلەی چوارەمی خولی فەرەنسی بەدەست بهێنێ.

بابەتی زیاتر

Back to top button