عێراقگرنگترین

وادەی بەڕێوەچوونی جامی کەنداو لە کوێت دیاریکرا

Yariga App

یاریگا –

لە کۆبوونەوەی فیدراسیۆنی کەنداو وادەی بەڕێوەچوونی جامی کەنداوی بیست و شەشەمین لە کوێت دەستنیشانکرا و بڕیاری لێدرا.

لە راگەیاندراوێکدا فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق رایگەیاندووە، نووسینگەی جێبەجێکردنی فیدراسیۆنی کەنداو لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممەیدا بڕیاریداوە یارییەکانی جامی کەنداوی 26 لە رۆژانی 2024/12/21 تاکو 2025/1/3 لە کوێت بەڕێوە دەچێت.

فیدراسیۆنی وڵاتانی کەنداوی عەرەبی بڕیاریشیداوە قەتەڕ وەکو وڵاتی یەدەک دەستنیشان بکرێت بۆ ئەوەی میوانداریی یارییەکانی جامی کەنداو بکات، ئەگەر کوێت نەتوانێت میوانداریی ئەو پاڵەوانێتییە بکات.

جامی کەنداوی 25 لە بەسرە بەڕێوەچوو، عێراق توانی بۆ جاری چوارەمین جامەکە بەرز بکاتەوە و ببێتە پاڵەوانی وڵاتانی کەنداو کە کوێت بە 10 نازناو خاوەنی زۆرترین جامە لە مێژووی پاڵەوانێتییەکە.

جامی کەنداو لەوەتەی ساڵی 1970 بە بەشداریی هەڵبژاردەکانی وڵاتانی کەنداو بەڕێوە دەچێت و دوو ساڵ جارێک دەکرێت، کە بە بەشداریی هەشت هەڵبژاردە بەڕێوە دەچێت و دوای کوێت، وەشانی دواتر لە عومان دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button