ئیتاڵیاگرنگترینیۆرۆپالیگ

لووکمان هەمووان بە خۆی سەرقاڵ دەکات

سوپەر لووک بووە خاوەنی دووەم هاتریکی

Yariga App

یاریگا –

ئادێمۆلا لووکمان، مێژووێکی گەورەی بۆ خۆی و ئاتڵانتا نووسییەوە، دوای تۆمارکردنی هاتریک لە یاری کۆتایی یۆرۆپالیگ بەرامبەر بایەر لیڤەرکوزن.

هێرشبەری نایجیری لە گێمی یەکەمدا دوو گۆڵی لە ماوەی 26 خولەکدا کرد و لە گێمی دووەمیشدا گۆڵی سێیەمی خۆی و تیمەکەی کرد. لووکمان ریکۆردە مێژووییەکەی چابی ئاڵۆنسۆ و بایەر لیڤەرکوزنی کۆتاییپێهێنا و لەم وەرزەدا تووشی یەکەم دۆڕانی کردن.

لووکمان بووە یەکەم یاریزانی ئەفریقی هاتریک لە یاری کۆتایی خولێکی ئەوروپی بکات، دووەم یاریزانیشە لە مێژوودا لە دوای یوپ هێینکێس، هاتریک لە یاری کۆتایی جامی یەکێتی ئەوروپا/یۆرۆپالیگ بکات.

یاریزانی 26 ساڵان پێشتر یاری بۆ یانەکانی فولهام، ئێڤەرتن، چاڕڵتن ئاتلێتیک، لایپزیگ کردووە و لە دوای هاتریکەکە، بووە ترێندی پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا.

لە دوای یارییەکە لووکمان بە میدیاکانی راگەیاند

لە هەموو روویەکەوە یارییەکی زۆر باشمان کرد، پێموایە لە یەکەم خولەکەوە نیازی خۆمان بۆ یارییەکی سەرنجڕاکێش پیشاندا، لە گێمی یەکەم زۆر باش بووین و لە گێمی دووەمدا. نەمانتوانی باشترین ئاستی خۆمان پێشکەش بکەن، بەڵام لە فشارکردن بەردەوام بووین و تەنیا چەند دەرفەتێکمان بۆ رەخسا و سەرکەوتین.

وەرزە ناوازەکەی لیڤەرکوزن بە شێوەیەکی دراماتیکی کۆتاییپێهات، بەڵام شەوەکە بۆ هەمیشە لە یادەوەرییەکانی جیان پیێرۆ گاسپێرینی، راهێنەری یانە ئیتاڵییەکە و لووکمان دەمێنێتەوە. چونکە یەکەم نازناوی گاسپێرینییە لە بیست ساڵی رابردوودا.

شەممە، لیڤەرکوزن دوا یاری ئەم وەرزە لە جامی ئەڵمانیا بەرامبەر کایزەرسلاوتێرن دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button