گرنگترینیۆرۆپالیگ

چابی ئاڵۆنسۆ: بۆ بردنەوەی یۆرۆپالیگ پلانێكم هەیە

Yariga App

یاریگا

چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری ئیسپانی یانەی بایەر لیڤەركوزنی ئەڵمانی باس لە رووبەڕووبوونەوەی ئاتڵانتا لە یاری كۆتایی یۆرۆپالیگ دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان هەردوو یانەی ئاتڵانتا و بایەر لیڤەركوزن لە یاری كۆتایی یۆرۆپا لیگ رووبەڕووی یەك ببنەوە.

بایەر لیڤەركوزن بە بردنەوەیان لە رۆما و ئاتڵانتاش بە بردنەوەیان لە مارسیلیا خۆیان گەیاندە یاری كۆتایی.


لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەكەیان ئاڵۆنسۆ گوتی:

كەشێكی نایاب دەبێت، ئێمە ئەو پشتگیریە گەورەیە دەزانین كە هاندەرانی لیڤەركوزن پێشكەشی دەكەن، پێشتریش هەستمان بەوە كردووە، پلانێكی تایبەتم هەیە، هەموو شتێك لە پێناو بە دەستهێنانی نازناوەكە بۆ هاندەرانمان دەكەین.

ئاتڵانتا لە ئیتاڵیا زۆر سەركەوتووە و لە یۆرۆپا لیگیشدا زۆر باش یارییان كردووە، دەبێت لە رووی تاكتیكیەوە ئاستێكی زۆر باش پێشكەش بكەین، پێوویستمان بە مێشكێكی روونە بۆ ئەم یارییە، پلانی خۆم هەیە بۆ یارییەكە.

تیمەكەی ئاڵۆنسۆ توانیان بو بێ دۆڕان نازناوی ئەم وەرزەی یۆرۆپا لیگ ببەنەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button