ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەفەرمی پۆچێتینۆ چێڵسی جێدەهێڵێت

Yariga App

یاریگا –

ماوریسیۆ پۆچێتینۆ بەفەرمی لەگەڵ چێڵسی گەیشتە رێککەوتن بۆ ئەوەی یانەکە بەجێبهێڵێت.

کەمێک لەمەوبەر یانەی چێڵسی بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە، رایگەیاند لەگەڵ مۆچیتینیۆ گەیشتوونەتە رێککەوتن تا راهێنەرە ئەرجەنتینییەکە یانەکە جێبهێڵێت.

بەناوی هەموولایەک لە چێڵسی سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی ماوریسیۆ دەکەین بۆ ئەو خزمەتانەی لەم وەرزە پێشکەشی کردین، هەمووکاتێک بەخێرهاتنی دەکرێتەوە بۆ ستامفۆرد بریج. لەکاروانی راهێنەرایەتیی داهاتوویدا هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین.

هاوکات پۆچی لەبارەی جێهێشتنی بلوز دەڵێت؛

سوپاس بۆ ئیدارەی چێڵسی کە دەرفەتیان بۆ رەخساندم تا ببم بە بەشێک لە مێژووی چێڵسی، ئێستا یانەکە لە دۆخێکی باشدایە تا لە پرێمەرلیگ و پاڵەوانیەتییە ئەوروپییەکانیش کێبڕکێ بکات.

پۆچێتینۆ لە هاوینی رابردوو وەک راهێنەری نوێی بلوز دەستبەکار بوو، لە 51 یاری راهێنەرایەتی تیپەکەی کرد، 27 بردنەوەی بەدەستهێنا، 14 یاری دۆڕاو لە 10 یاریش یەکسانبوو.

یانەکەش بە کۆکردنەوەی 63 خاڵ پلەی شەشەمی پرێمەرلیگی بەدەستهێنا و سەرکەوتنی بۆ پاڵەوانییەتییەکی ئەوروپی مسۆگەر کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button