گرنگترینیۆرۆی 2024

لیستی هەڵبژاردەی پۆرتوگال بۆ یۆرۆی 2024 ئاشکراکرا

گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی تێدا بەدی ناکرێت

Yariga App

یاریگا –

رۆبێرتۆ مارتینێز، راهێنەری هەڵبژاردەی پۆرتوگالی لیستێکی 26 یاریزانی بۆ یۆرۆی 2024 بڵاوکردەوە.

مارتینێز هیچ یاریزانێکی زیادەی بۆ لیستەکەی بانگهێشت نەکردووە، بەڵکو 26 یاریزان کە دوا سنووری ژمارەی یاریزانانە بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانیەتی یۆرۆی داهاتوو، بانگهێشتکردووە و پێناچێت هیچ گۆڕانکارییەک لە پێکهاتەکەیدا بکات.

لیستی یاریزانانی بانگهێشتکراو

گۆڵپارێزان: دیێگۆ کۆستا، روی پاتریسیۆ، خۆسێ سا

بەرگریکاران: جواو کانسێلۆ، دیۆگۆ داڵۆت، نێڵسن سێمێدۆ، پێپێ، روبن دیاس، ئانۆتنیۆ سیلڤا، گۆنچالۆ ئیناسیۆ، دانیلۆ، نونۆ مێندێس

ناوەڕاستکاران: پاڵینیا، روبن نێڤێس، ڤیتینیا، جواو نێڤێس، بڕونۆ فێرناندێس، ئۆتاڤیۆ

هێرشبەران: بێرناردۆ سیلڤا، رافایێل لیاو، پێدرۆ نێتۆ، فرانسیسکۆ کۆنچێساو، دیۆگۆ جۆتا، جواو فێلیکس، گۆنچالۆ رامۆس، کریستیانۆ رۆناڵدۆ

هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە 4ی مانگی داهاتوو یارییەکی دۆستانە بەرامبەر هەڵبژاردەی فینلاند دەکات، دوای چوار رۆژ یارییەکی دیکەی دۆستانە بەر لە هەڵبژاردەی کڕواتیا دەکات و 11ی هەمان مانگ، دوا یاری دۆستانە و ئامادەکاری بەرامبەر هەڵبژاردەی ئایرلاند دەکات، پاشان گەشتی ئەڵمانیا دەکات.

هەڵبژاردەی پۆرتوگال یەکەم یاری یۆرۆ لە بەرامبەر هەڵبژاردەی چیک لە 18ی مانگی داهاتوو دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button