عێراقکوردستان

کەیفی عەبدولڕەحمان: شانازیە بۆ هەر کەسێک خزمەتی یانەی هەولێر بکات

Yariga App

ئەمڕۆ بە فەرمی سەمیر بابۆ ڕاهێنەری نوێی یانەی هەولێر گەشتی شاری زاخۆ دەکات و سەرپەرشتی یەکەم یەکەی مەشقی یانەکە دەکات.

دوای دەستنیشانکردنی وەک ڕاهێنەری یانەی هەولێر بۆ تیپی تۆپی پێی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، سەمیر بابۆ ڕاهێنەری پێشووتری یانەی پێشمەرگەی هەولێر ئەمڕۆ سەرپەرشتی یەکەم یەکەی مەشقی تیپەکە دەکات لە شاری زاخۆ پێش ڕووبەڕوو بوونەوەی یانەی زاخۆ کە بڕیارە سبەی چوارشەممە 22\5\2024 لە هەفتەی 30ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق یاری بکەن، بابۆ بە فەرمی کەیفی عەبدولڕەحمانی وەک یاریدەدەری خۆی دەستنیشانکردووە و هەر ئەمڕۆش یاوەری شاندی یانەکە دەبێت بۆ ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ،  کەیفی عەبدولڕەحمان تایبەت بە تۆڕی وەرزشی یاریگا گوتی: داوا لە هاندەران دەکەم پاڵپشتی تیپەکە بن و یانەکە بەرەو قۆناغێکی تر بچێت، شانازیە بۆ هەر کەسێکیش خزمەتی شاری هەولێر و یانەی هەولێر بکات، ئەوەی لە توانامان بێت پێشکەشی دەکەین.

کەیفی عەبدولڕەحمان پێشووتر وەک یاریزان خزمەتێکی زۆری یانەی هەولێری کردووە ودواتر لە یانەی هەولێر وەک یاریدەدەر هەر لەگەڵ سەمیر بابۆ کاری کردووە و تاوەکو ئێستاش لە سەرجەم یانەکان هەر بەیەکەوە کاریان کردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button