ئه‌ڵمانیاگرنگترین

لە نێوخۆی بایرن گفتوگۆی بژاردەیەکی چاوەڕواننەکراو کراوە بۆ شوێنەکەی توخێل

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن تەقەلایەتی تا هەرچی زووە راهێنەری نوێ بۆ شوێنی تۆماس توخێل دەستنیشان بکات کە چاوەڕوان دەکرێ بەم نزیکانە لەگەڵ راهێنەرە ئەڵمانیەکەیان جیاببنەوە.

پێشتر رۆبێرتۆ دی زێربی وەک پاڵێوراوێکی بەهێز دەبینرا بۆ پۆستەکە، بەڵام لێدوانێکی ماکس ئێبێرلی بەڕێوبەری وەرزشی بایرن دڵنیایی دا کە راهێنەری نوێ ئیتاڵیی نابێت.

بەڕێوەبەری وەرزشی بایرن دڵنیایی بە هاندەران دەدات

ئێستا بژاردەی زۆر چاوەڕواننەکراو هاتۆتە نێو دەنگۆکانەوە و لەو بارەیەوە فابریزۆ رۆمانۆ ئاشکرای کردووە کە لە نێوخۆی یانەکەدا ڤینسنت کۆمپانی وەک پاڵێوراوێک قسەی لەسەرکراوە.

بیرکردنەوە لە کۆمپانی لە کاتێکدایە ئەو ڕاهێنەرە بەلجیکیە دوای سەرکەوتنی بۆ پرێمەرلیگ لەگەڵ یانەی بێرنلی، یەک وەرز ئەزموونی ئەو خولەی کرد و پاشان دابەزیەوە بۆ چامپیۆنشیپ.

بابەتی زیاتر

Back to top button