یاریگا –
کیلیان ئێمباپێ و ئەشڕەف حەکیمی دوور لە چیمەنی یاریگا رووبەڕووی یەکتربوونەوە و کیلیان ململانێکەی بردەوە.
پاریس سانجێرمان ئاهەنگێکی خێرخوازی بۆ کۆکردنەوەی پارە بۆ رێکخراوێکی خێرخوازی لە پاریس رێکخست و ئەستێرەکانی یانە پاریسییەکە بەشدارییان تێداکرد.
رۆژنامەی لۆ پاریزیان بڵاویکردووەتەوە، ئێمباپێ و حەکیمی رکابەرییان لەسەر بەبەهاترین بابەتی ئەو شەوە کرد و زیاتر لە 500 هەزار یۆرۆ بۆ بەدەستهێنانی خەرجکرا.
👨🎨Kylian Mbappé achète un tableau de Pelé 520 000 euros après une enchère remportée face à Achraf Hakimi réalisant ainsi la vente record de la soirée pour une charité.💰🔴🔵
🗞️@le_Parisien_PSG pic.twitter.com/7EVAyt0q8Y
— Le Meilleur du PSG (@LMDPSG) May 17, 2024
تابلۆیەک وێنەی پێلێی ئەفسانەی کۆچکردووی بەرازیلی تێدابوو و لە زیادکردنێکی نێوان حەکیمی و ئێمباپێ، کیلیان لە بەرژەوەندی خۆی یەکلاییکردەوە.
بڕیاربوو ساڵی رابردوو ئەم تابلۆیە لە بۆنەیەکی هاوشێوە فرۆشرابایە، بەڵام بەهۆی رووداوە ناخۆشەکەی سێرجیۆ ریکۆ، گۆڵپارێزی پاریس و کەوتنەخوارەوەی لەسەر ئەسپ، فرۆشتنی تابلۆیەکە دواخرا.
ناوی تابلۆیەکە ”O REI”-یە و بە زمانی پۆرتوگالی مانای ”پاشا”یە. ئالێکساندەر هوبار، وێنەکێشی سەردەمیانەی پۆرتوگالی نیگارکراوە.
دەستپێکی زیادکردنەکە لە پێنج هەزار یۆرۆ دەستیپێکرد و لە کۆتاییدا بە بڕی 500 هەزار یۆرۆ فرۆشرایە کیلیان.
لە کۆی گشتی ئاهەنگە خێرخوازییەکەدا بڕی 2.7 ملیۆن یۆرۆ بۆ رێخکراوە خێرخوازییەکە کۆکرایەوە.