ئینگلتەراگرنگترین

ئۆدریگارد پەیامێک بۆ یاریزانانی ئارسیناڵ ده‌نێرێت

Yariga App

یاریگا –

مارتن ئۆدیگارد، کاپتنی یانەی ئارسيناڵ داوای لە هاوڕێکانی کرد لە دوايين یاری ئەم وەرزەدا بەرامبەر ئێڤەرتن، کۆنترۆڵی هەستەکانیان بکەن و واقیعبن.

ئارسيناڵ بە کۆکردنەوەی 86 خاڵ پلەی دووەمی پرێمه‌رلیگی گرتووه‌ و دوو خاڵ لەدوای مانچێسته‌ر سیتی پێشەنگە، له‌ دوایین یاری به‌رامبه‌ر ئیڤه‌رتن یاریی ده‌كات و مانچێسته‌ر سیتیش به‌رامبه‌ر وێستهام یونایند، له‌ ئه‌گه‌ری دۆران و یان یه‌كسانبوونی سیتی و بردنه‌وه‌ی ئارسیناڵ، ئه‌وا تۆپچیه‌كان دوای 20 ساڵ دووركه‌وتنه‌وه‌ لە نازناوی پریمەرلیگ، ده‌بنه‌ پاڵه‌وان.

ئۆدیگارد بۆ تی ئێن تی سپۆرت گوتی، رۆژێک دوای بردنه‌وه‌ی سیتی له‌ تۆتنهام باسمان لەوە کرد، كه‌ مانچێسته‌ر سیتی گه‌ڕایه‌وه‌ پێشه‌نگ دەبێت سەرنجمان لەسەر خۆمان بێت، نابێت به‌ سۆزداری یاریی به‌رامبه‌ر ئیڤه‌رتن بكه‌ین، ئەوە بۆ ئێمە روونە، دەمانەوێت بیبەینەوە و هاندەران دڵخۆش بکەین، نابێت بیر لە هیچ شتێکی تر بکەینەوە، بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ لەدەرەوەی ده‌سه‌ڵاتی ئێمەیە.

زیاتر گوتی، دەبێت لە دوایین یاریی سەرکەوتن بەدەستبهێنین و ئاستێکی باش پێشکەش بكه‌ین، یانه‌كه‌مان له‌م وەرزەی ئاستێکی نایابی پێشکەش کردووە و هەنگاوی باشمان ناوه‌ بەدەستهێناوە و ئێمە وەک تیپ زۆر باشترین له‌ وه‌رزی رابردوو.

یاریزانە نەرویجییەکە گوتیشی، لەم وەرزه‌ تیپەکە زۆر پێشکەوتووە، ده‌بێت ئێمه‌ بۆ وه‌رزی داهاتوو له‌سه‌ر ئه‌و ئاسته‌ به‌رده‌وامبین، تاكو دوایین قۆناخ هاتووین تا دوایین خوله‌كیش ده‌جه‌نگین.

ئارسناڵ له‌ وەرزی 2003-2004 دوایین جار بوو كه‌ نازناوی پرێمه‌لیگی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئارسن ڤینگەر به‌ده‌ستهێنا، دوای 20 ساڵ ده‌یه‌وێت جارێكی تر نازناوه‌كه‌ بباته‌وه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button