یاریگا –
کیلیان ئێمباپێ بە چوونە دەرەوەی لە پاریس سانجێرمان زۆر دڵخۆشە و چاوی لە داهاتووە.
لە سەرەتای هەفتەی رابردوو، کیلیان پەیامێکی ماڵئاوایی لە پاریس سانجێرمان بڵاوکردەوە، دوای بەسەربردنی حەوت ساڵ لەگەڵ یانەکەی پایتەخت. هەموو چاوەکان لەسەر گواستنەوەی کیلیانن بۆ ریال مەدرید، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ شتێک دووپات نەکراوەتەوە.
کیلیان بەشداری لە بەرنامەی کۆتێدیەن-ی کەناڵی TMC کرد و گوتی
بەلای منەوە پاریس مانایەکی گەورەی هەیە، یاریکردن بۆ یانەیەکی وەها گەورە و خاوەن هاندەرێکی زۆر، بەڕاستی وات لێدەکات بەردەوام هەوڵی بردنەوە بدەیت. خۆشەویستی هاندەران گرنگە، بەڵام بابەتی بردنەوەی نازناوەکان هەیە کە زۆرم لە پاریس بەدەستنەهێنا. کاروانی وەرزشیم لە پاریس رێچکەیەکی دیکەی گرت. بەڵام قەرزاری پاریسم. بە جێهێشتنی پاریس زۆر شت لەدەستدەدەم، بەڵام لە لایەکی دیکەوە، شتی دیکەش بەدەستدەهێنم. زۆر بە پەرۆش و دڵخۆشم. ئەوەی چاوەڕێم دەکات، ئەفسووناوییە. پاریس وەک یانەیەکی گەورە دەمێنێتەوە، ئەگەر من سەرنجی یاریزانانی دیکەم بۆ پەیوەندیکردن بە پاریس راکێشابێت، ئێستا یاریزانانی دیکە ئەم کارە دەکەن. یاریزانانی گەورە دەیانەوێت یاری بۆ یانەی تایبەت بکەن و پاریس یانەیەکی تایبەتە.
پاریس لە تەمەنی 25 ساڵی بووە گۆڵکاری مێژوویی یانەکەی پایتەخت. پێشبینی دەکرێت لە دوای یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ، گرێبەستی ئێمباپێ و ریال مەدرید ئاشکرا بکرێت.
کیلیان دەرفەتی بردنەوەی نازناوێکی دیکەی لەگەڵ پاریس هەیە، لە 25ی ئەم مانگە و لە یاری کۆتایی جامی فەرەنسا بەرامبەر لیۆن یاری دەکات.