ئینگلتەراگرنگترین

مەرجێکی قورس لەبەردەم لیدز یونایتد لە ئەگەری سەرنەکەوتنیان بۆ پرێمەرلیگ

Yariga App

یاریگا –

لیدز یونایتد هەڕەشەیەکی ماددی قورس چاوەڕێی دەکات لە ئەگەری شکستهێنانیان لە گەیشتن بە پرێمەرلیگی وەرزی داهاتوو.

لیدز لە قۆناخی پێش کۆتایی پاشکۆی چامپیۆنشیپ بۆ گەیشتن بە پرێمەرلیگی وەرزی داهاتوو، توانیان لەسەر پشتی نۆرویچ سیتی بگەنە فیناڵ و لەوێ بەرانبەر براوەی نێوان ساوسهامپتن و وێست برۆمویچ دەکات.

لە ئەگەری دۆڕاندنیان لە فیناڵ، ئەوا لیدز دەبێ ئەم هاوینە بە بەهای 100 ملیۆن پاوەند یاریزان بفرۆشن بۆ ڕێکهاتنەوە لەگەڵ یاساکانی سوود و بەردەوامیی لەو وڵاتە.

یاسای سوود و بەردەوامیی، چوارچێوەیەکی بۆ یانەکانی پریمەرلیگ داناوە بۆ ئاستی خەرجی و زیانی دارایی بە جۆرێک نابێت لە سێ وەرزی لەسەر یەک لە ١٠٥ ملیۆن پاوەند زیانەکانیان تێپەڕ بکات. لە روودانی ئەوەدا، ئەوا دووچاری سزا دەبنەوە کە بە زۆری خۆی لە داشکاندنی خاڵدا دەبینێتەوە.

دیارترینی ئەو یاریزانانەی لە ماوەی ڕابردوودا لیدز فرۆشتوونی، هەریەکە لە کاڵڤین فێلیپس بە مان سیتی و، ڕافینها بوون بە بارسێلۆنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button