ئه‌ڵمانیاگرنگترین

جۆب بە شوێنپێی جود بێڵینگهامی برایدا دەڕوات

Yariga App

یاریگا –

یانەیەکی ئەڵمانی چاوی لە تواناکانی جۆب بێڵینگهامی برای جود بێڵینگهامە و دەیانەوێ بیگوازنەوە ڕیزەکانی.

بە گوێرەی زانیاریەکانی پێگەی Football Insiderی ئینگلیزی، بروسیا دۆرتمۆند کە پێشتر سەرکەوتوو بوون لە گواستنەوی جود بێڵینگهامی ئینگلیزی، ئێستا دەیانەوێ هەمان هەنگاو بۆ جۆبیش بگرنە بەر و لە سەندەرلاندەوە بیگوازنەوە بۆ سیگناڵ ئێدونا پارک.

ئەو یاریزانە تازە تەمەنی 18 ساڵە. لە یانەکەی چامپیۆنشیپ لە 45 یاری توانیویەتی حەوت گۆڵ تۆمار بکات لەگەڵ ئەسیستێک.

دۆرتمۆند لە ساڵی 2020 توانی گرەوەکە لە ڕکابەرەکانی بباتەوە کاتێک جودی براگەورەی بە 25 ملیۆن پاوەند گواستەوە ڕیزەکانی لە تەمەنی تەنها 17 ساڵییدا. دواتر لە هاوینی 2023 بە بڕی 133 ملیۆن بە گۆڕانکارییەکانەوە فرۆشتی بە ڕیاڵ مەدرید.

دۆرتمۆند لەو یانانەیە هەمیشە گرنگی بە یاریزانی لاو دەدات و تواناکانیان پێشدەخات.

بابەتی زیاتر

Back to top button