ئینگلتەراگرنگترین

مادیسن: یارییە باشەکەمان هیچ خاڵێکی پێنەداین

Yariga App

یاریگا –

مادیسۆن دوای دۆڕانی تۆتنهام بەرامبەر مان سیتی: من بێهەڵوێست نیم…و یارییە باشەکەمان هیچ خاڵێکی پێنەداین

جەیمس مادیسۆن یاریزانی یانەی تۆتنهام باسی لە دۆڕاندنی تیپه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر سیتی كرد و رایگه‌یاند یارییه‌كی باشمان كرد، به‌ڵام هیچ خاڵمان به‌ده‌ست نه‌هێنا.

مادیسۆن دوای یارییه‌كه‌ گوتی، نائومێدکەر و نائومێدکەر کاتێک لە یاریگای خۆیدا یارییەک نابەیتەوە من بێ هەڵوێست نیم کە وابزانم بەرامبەر یەکێک لە باشترین تیپەکانی جیهان یاریمان نەدەکر]، یارییه‌كی باشمان كرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەمیشە دۆڕان لە یاریگای خۆمان لەبەردەم هاندەرەکانماندا نائومێدیه‌ دەبێت، بەڕاستی یارییه‌كی باشمان ئەنجامدا، بەڵام لە کۆتاییدا هیچ خاڵێکمان نه‌برده‌وه‌، یارییە باشەکەمان هیچ خاڵێکی پێنەداین

&nbs

p;

گوتیشی، لە گێمی یەکەمدا بەڕاستی باشبووین ، لە دروستکردنی هێرشەکاندا کێشەمان بۆ دروستکردن، هەستمانکرد یاریزانێکی زیادەمان لە هێڵی ناوەڕاستدا هەیە، به‌ڵام ئەوان ده‌رفه‌ته‌كانیان قۆستەوە، ئێمە ئەوەمان نەکرد، هەندێک هەڵه‌شمان هەبوو.

سەبارەت به‌ ئاستی تیپه‌كه‌ی گوتی،  ئێمە لە سەرەتای گەشتەکەمانداین لەگەڵ ئەو راهێنەرە، له‌م وه‌رزه‌ سەرەتایەکی باشمان هەبوو و دواتر ئاستمان دابه‌زی دووچاری هەوراز و نشێویبووین، گرنگه‌ ئێمه‌ له‌سه‌ر ئه‌م ئاسته‌ به‌رده‌وامبین.

لە کۆتاییدا گوتی: دڵنیام وەرزی داهاتوو باشتر دەبین، یەک یاری ماوە و هەموو هەوڵێک دەدەین بزانین له‌ كۆتایی وه‌رزه‌كه‌ له‌ كوێی ریزبه‌ندیه‌كه‌ ده‌بین وه‌رزی داهاتوو زۆر به‌باشی ده‌گه‌رێینه‌وه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button