ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی؛ ئاستۆن ڤیلا سەرکەوت بۆ چامپیۆنزلیگ

Yariga App

یاریگا –

بە فەرمی ناسنامەی چوارەم یانەی ئینگلیزی بۆ بەشداربوون لە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو ئاشکرا بوو، کە ئەستۆن ڤیلایە. ئەویش لە ئەنجامی جەنگی نێوان تۆتنهام و مانچێستەر سیتی کە بە شکستی لەندەنیەکان کۆتایی هات 0-2 کە نەیانتوانی سوود لە یاریگا و هاندەر وەربگرن بۆ هێشتنەوەی هیواکانیان بۆ کۆتا هەفتەی خولی ئینگلیزی.

ڤیێلا، هاوشیوەی ئارسیناڵ بە گرنگیەوە چاودێری ئەنجامی ئەم یارییەیان دەکرد. ئەوان بۆ دۆڕانی تۆتنهام و خەونی گەڕانەوەی ڤیێلا بۆ چامپیۆنزلیگ و، گەنەرزیش بۆ شکست یاخود یەکسانبوونی مان سیتی و مانەوەی تۆپچیەکان لە پێشەنگ. بەڵام یارییەکەی خەونەکەی کوڕانی ئونای ئێمری هێنایە دی نەک میکێل ئارتێتا.

ئەو یانەیە رووخسارێکیتری بەخۆوە بینیوە لەوەتەی ساڵی 2022 ئونای ئێمری ئەرکی راهێنەرایەتی گرتووتە ئەستۆ لە شوێنی ستیڤن جێرارد.

لەسەر دەستی ئەو راهێنەرە بوو کە گەیشتن بە پاڵەوانێتی کۆنفرانس لیگ، ئەوەش دوای دابڕانیان لە هەر پاڵەوانێتیەکی ئەوروپی لەوەتەی وەرزی 2010-2011.

هاوینی 2023 شۆڕشێکی نوێگەری بەرپابوو لە یانەکە بە ئەنجامدانی چەندین گرێبەستی نوێ و گۆڕانکاری لە ژێرخانی یانەکە. هەروەها هاتنی “مۆنشی” بەڕێوبەری وەرزشی سێڤییا کە پێشتر ئەزموونی کارکردنی هەبوو لەگەڵ ئێمری لەو یانە ئیسپانییە.

هەڵکشانی ئاستی تیمەکەی ئێمری لەم وەرزە بە جۆرێک بوو، یانە گەورەکانی وەک مان یونایتد، چێڵسی و تۆتنهامی جێهێشتبوو لە خەونیان بە وەرگرتنی پلەی چوارەم کە ئامانجی سەرەکییان بوو.

ئەم سەرکەوتنەشیان بۆ چامپیۆنزلیگ، بۆ یەکەم جارە لە وەتەی وەرزی 1982-1983.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button