ئینگلتەراگرنگترین

مان یونایتد و بریکاری راهێنەرێکی ‘چاوەڕواننەکراو’ کۆبوونەوەیان دەستپێکرد

Yariga App

یاریگا –

پێشهاتی چاوەڕواننەکراو لە مانچێستەر یونایتد ڕووی داوە بۆ دەستنیشانکردنی راهێنەری نوێ دوای کۆتاییهاتنی وەرزەکە.

لە ماوەی رابردوودا ناوی چەند راهێنەرێکی دیار، لەوانە زینەدین زیدان، تۆماس توخێل و تەنانەت بەم دواییانەیش باس لەوە دەکرا جۆزێ مۆرینهۆ مەیلی گەڕانەوەی هەیە، زۆرترین ئەو دەنگۆیانە بوون بە پۆستەکەی دوای ئێریک تێن هاخەوە دەبەستران.

کەمێک پێش ئێستا سانتی ئاونای رۆژنامەنووس زانیاریی نوێی ئاشکرا کردووە کە بووەتە جێی بایەخی زۆرێک لە سەرچاوەکان، مان یونایتد و بریکاری کارەکانی کیران مەککێنای راهێنەری ئیپسویچ تاون کۆبوونەوەیان ئەنجام داوە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن بۆ پێدانی پۆستەکە.

ئاونای رۆژنامەنووس ئەوەشی نووسیوە کە هێشتا گاریس ساوسگەیت ئامانجی یەکەمە و خودی راهێنەرەکەیش پەرۆشە بۆ ئەو ئەرکە، بەڵام یونایتد دوودڵن لەوەی کەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ڕێگە بە رۆیشتنی ساوسگەیت دەدەن بۆ رۆیشتن.

مەککێنا توانی ئیپسویچ تاون بگەیەنێتە رکابەرییەکانی خولی ئینگلیزی بۆ وەرزی داهاتوو.

ئەو راهێنەرە پێشتر لە سەردەمی جۆزێ مۆرینهۆ، سۆڵشایەر و راڵف راگنیک متمانەی ئەوەی پێدراوە رۆلێ هەبێت لە دەستە راهێنەرایەتی یانەکە.

بۆ زانینی زیاتر لەسەر مەککێنا و سەرکەوتنەکانی پشت ئیپسویچ تاون، خوێنەری ئەم بابەتەبن:

هەموو شتێک بزانە؛ سەرکەوتنی ئیپسویچ تاون چ پەیوەندی بە مۆرینیۆوە هەیە

 

بابەتی زیاتر

Back to top button