گرنگترینیۆرۆی 2024

ڤار لە یۆرۆی 2024 جیاواز دەبێت

گۆڕانکارییەکی خێرا لە پڕۆسەی ڤار دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

لە یۆرۆی 2024 ناوبژیوان بڕیاری ڤار بۆ کاپتنی هەڵبژاردەکان شیدەکاتەوە.

یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا ‘یوێفا’ بڕیاریداوە، بۆ پاڵەوانیەتی یۆرۆی داهاتوو کە بڕیارە مانگی داهاتوو لە ئەڵمانیا بەڕێوەبچێت، ناوبژیوان بڕیارەکانی ڤار تەنیا بۆ کاپتنی هەڵبژاردەکان شیدەکاتەوە و رێگا نادرێت، یاریزانان لە دەوروبەری ناوبژیوان کۆببەنەوە.

بەگوێرەی بڕیارەکەی یوێفا بێت، هەر یاریزانێک جگە لە کاپتن لە کاتی پێداچوونە بە بڕیارەکانی ڤاردا لە ناوبژیوان نزیکببێتەوە و ئاماژەی بێرێزی پێوە دیاربێت، کارتی زەردی پێدەدرێت.

لە ئەگەر ئەوەی گۆڵپارێزێک کاپتن بێت و رووداوەکە لەلایەکی دووری یاریگا روویدا، ئەوا پێش یارییەکان، هەڵبژاردەکە یاریزانێکی دەرەوەی پێکهاتەی سەرەکی دەستنیشان دەکات، تاوەکو بچێتە لای ناوبژیوان.

بەر لە دەستپێکردنی پاڵەوانیەتییەکە، تیمی تایبەتی ناوبژیوانان لەگەڵ هەر 24 هەڵبژاردەکە کۆدەبێتەوە و تەواوی وردەکارییەکانیان بۆ دەخەنەڕوو.

یۆرۆی 2024 لە 14ی یۆنیۆ/حوزەیران/ تاوەکو 14ی یۆنیۆ/تەمموز لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button