ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چێڵسی نزیکە لە گواستنەوەی مێسینیۆ

لە دوای ئێندریک، ئێستا نۆرەی مێسینیۆییە

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی ئامادەکاریییە بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەرێکی 65 ملیۆن یۆرۆیی بۆ ئەستێرەی داهاتووی بەرازیل.

ویلیان ئێستێڤاو ناسراو بە مێسینیۆ، یاریزانی پالمێراسی بەرازیلییەکە و ئێستا بووەتە ئامانجی چەندین یانەی پرێمەرلیگ. بەڵام چێڵسی لە یانەکانی دیکە جددیترە و دەیەوێت بەر لە کرانەوەی بازاڕی گواستنەوەی هاوینە، وردەکارییەکانی گرێبەستەکەی لەگەڵدا یەکلاییبکاتەوە.

پێگەی گۆڵ بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی ئامادەیە مێسینیۆ بکاتە گرانبەهاترین گواستنەوەی مێژووی تۆپی پێی بەرازیل و بەهاکەی لە بەهای گواستنەوەی ئێندریک بۆ ریال مەدرید زیاتر دەبێت.

لە چەند ساڵی رابردوودا، چێڵسی شێوازێکی نوێی پەیڕەو کردووە و ساڵانە چەندین یاریزانی ئەمریکای باشوور دەگوازێتەوە تیمە جیاوازەکان.

بە گواستنەوەی مێسینیۆ، سەردەمی رەحیم ستێرلینگ بەسەردەچێت و رەنگە لە مێرکاتۆی هاوینەدا، لە پێکهاتەکەی ماوریسیۆ پۆچێتینۆ نەمێنێت.

هەرچەندە میدیاکانی بەرازیل بڵاوییانکردووەتەوە، مێسینیۆ تاوەکو هاوینی ساڵی داهاتووش لە پالمێراس دەمێنێتەوە و تاوەکو تەمەنی نەبێتە 18 ناتوانێت پەیوەندی بە چێڵسییەوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button