ئه‌ڵمانیاگرنگترین

بۆچی بایرن میونشن هێندە شەیدای راهێنەرەکەی کریستاڵ پاڵاسە؟

Yariga App

یاریگا –

دوای بێهیوابوونی بایرن میونخ لە هەریەکە لە چابی ئاڵۆنسۆ و راڵف راگنیک، ئێستا چاوی بڕیوەتە ئەو ئەنجامانەی ماوی دوو مانگە ئۆلیڤەر گلاسنەر بۆ کریستاڵ پاڵاسی بەدەستهێناوە لەوەتەی لەو یانە لەندەنییە کارەکەی پێسپێردراوە.

ئەگەرچی ئێستا گلاسنەر بەهێزترین بەربژێر نییە بۆ باڤارییەکان کاتێک زانیارییەکان باس لەوە دەکەن لەگەڵ هانس فلیکی راهێنەری پێشوویاندا لە گفتوگۆدان، بەڵام هەر ئەمڕۆ رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی بڵاوی کردەوە کە بایرن بڕی 18 ملیۆن یۆرۆی بە کریستاڵ پاڵاس داوە بۆ دەستبەرداربوون لەو راهێنەرەکەیان.

لە بەرانبەردا، هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، کریستاڵ پاڵاس داوای 100 ملیۆن یۆرۆی کردووە. کە ئەو بڕە زیاتر وەک ‘نەخێر”ێکی کۆتاییە بە ڕووی هەوڵەکانی بایرن.

میونشن چاوی لە زیاد لە بژاردەیەکە

هەمووان کۆکن لەسەر ئەوەی کۆتایی وەرز بایرن و تۆماس توخێل لێک جیادەبنەوە دوای وەرزێکی وشکەساڵیی. هەر بۆیە دەیانەوێ پێشوەختە شوێنگرەوەیەکی گونجاو بۆ پۆستەکە بدۆزنەوە و بەگوێرەی پلانی راهێنەری نوێ جموجۆڵەکانی تریان دەستپێبکەن بۆ وەرزی داهاتوو. ئەمەش لەنێوان دوو مەرجەکەی فلیک و داوا خەیاڵییەکەی پاڵاسدا ماوەتەوە.

مەرجەکانی فلیک لەم راپۆرتەدا:

هانس فلیک بەم دوو مەرجە پۆستی راهێنەرایەتی بایرن وەردەگرێتەوە

گلاسنەر، ناوێکی نادیار، دەستکەوتی دیار

بایرن بەبێ هۆ ئەم راهێنەرەی نەکردووەتە ئامانج، بە گەڕانەوە بۆ ئەزموونی لەگەڵ ئێنتراخت فرانکفورت، دەردەکەوێت توانیویەتی شکست بە یانە گەورەکانی ئەورووپا بهێنێت. لەوانەی بارسێلۆنا. لە پرێمەریگیش لیڤەرپووڵ و مانچێستەر یونایتد دوو قوربانی دەستی گلاسنەرن.

ئۆلیڤیە لە یەکەم وەرزی لەگەڵ فۆڵفسبێرگ لە 2019 توانی یانەکە بگەیەنێتێتە یۆرۆپالیگ. لەو پاڵەوانێتیەیش تا قۆناخی 16 رۆیشتن. وەرزی دواتر تیمەکەی گەیاندە پلەی چوارەم بۆندسلیگا و کورسیەکی چامپیۆنزلیگی بۆ بەدەستهێنان.

فرانکفورت، یادەوەرییە شیرینەکەی گلاسنەر و تاڵەكەی بارسێلۆنا

ئەو راهێنەرە ئەگەرچی لە خولی ئەڵمانی پلەی 11ی وەرزیان بەدەستهێنا، بەڵام وەک هێزی خۆی بەرانبەر ئەوروپیەکان پیشان بدات، لە یۆرۆپالیگ کارێکی کرد، نەکردەنی!

توانی یانەکانی بەسەر پشتی بارسێلۆنا لە قۆناخی چارەکی کۆتایی و وێستهام لە چوارگۆشەی زێڕین، بۆ دووەم جار لە مێژووی یانەکەدا خۆی بگەیەنێتە فیناڵ و لەوێش کۆتاییەکە لە رەنجەرزی سکۆتلەندی بباتەوە و وەک پاڵەوانی یۆرۆپالیگ خۆی بە ڕووی ئەورووپادا ناساند.

لای کەتەلۆنیەکان، یەکێک لە دیارترین یادەوەرییە تاڵەکانیان ئەو شکستەی نێو یاریگای کامپ نوە لە 14ی ئەپرێڵی 2022 بە فرانکفورتەکەی گلاسنەر لە ئەنجامێکی دراماتیکی 2-3. ئەوە لە کاتێکدا لە یاری یەکەمیشیان 1-1 کۆتایی پێهاتبوو.

گلاسنەر و جامی یۆرۆپالیگ

 

پریمەرلیگ، تاقیکردنەوەی ئەزموونە قورسەکە

لە 19ی مانگی شوباتی ئەم ساڵ بوو کریستاڵ پاڵاس گلاسنەری وەک راهێنەری نوێی یانەکە ناساند لە جێی رۆی هۆدسن. لەو کاتەوە وەک یەکەم ئەزموونی قورس لەو خولە پر لە کێبڕکێ، تیمێکی سەرسەختی دروست کردووە. بە جۆرێک لە کۆتا شەش یاریاندا پێنج بردنەوەیان هەیە و یەکسانبوونێک. لەو شەش یارییەدا 16 گۆڵیان کردووە و تەنها چوار گۆڵیان لێ تۆمارکراوە.

دیارترین بردنەوەی ئۆلیڤەر لەو ماوە کەمەدا، شکستهێنان بووە بە لیڤەرپووڵ لەنێو یاریگای ئانفیڵد. شکستهێنان بووە بە نیوکاسڵی سەرسەخت. هەروەها بردنەوە گەورەکەیان 4-0 لە مانچێستەر یونایتد.

ئێستا تەنها یاریی ئەستۆنڤێلایان ماوە لەم وەرزە. لە پلەی 12 دێن لە خولی ئینگلیزی. گرەوەکەی بەردەم ئەو راهێنەرە ئەوەیە وەرزی داهاتوو ئاڵنگارییەکەی بایرن تاقی دەکاتەوە یاخود کریستاڵ پاڵاس دەکاتە ئەسپی ڕەشەکەی پرێمەرلیگ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button