ئینگلتەراگرنگترین

ریکۆردێکی مێژوویی مان یونایتد هەڕەشە لە تێن هاخ دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەویش ئێریک تێن هاخ نەیتوانی سەرکەوتن بۆ مانچێستەر یونایتد دەستەبەر بکات کاتێک لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد بە ئارسیناڵی رکابەری نازناوەکە 0-1 دۆڕا.

مان یو لە کۆتا پێنج یاری لە پرێمەرلیگ تەنها جارێک براوە بووە ئەویش بەرانبەر شیفیڵد یونایتد، ئەو یانەیەی کە کۆتایی ریزبەندی خولەکەیە و دابەزیوە بۆ چامپیۆنشیپ.

تێن هاخ جگە لەوەی وەرزێکی نابەدڵی بۆ هاندەرانی مان یو بەڕێکرد، دەبێ ئاگای لە خراپترین ریکۆردی مێژووی یانەکەیش بێت کە بەرۆکی گرتووە و ئەگەری هەیە تۆماری بکات لەو  یارییەی ماویەتی لەنێو ئۆڵدترافۆرد.

دۆڕانەکەی ئەمشەویان لە “شانۆی خەونەکان”، نۆیەم شکست بوو بۆیان لەم وەرزە لە نێو ماڵی خۆیان لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکان. بە گوێرەی زانیارییەکانی پێگەی ئۆپتا بۆ ئامار و داتاکان، مانچێستەر یونایتد هەرگیز لە مێژووی خۆیاندا لە وەرزێکدا لە سەرجەم کێبڕکێکان (نۆ) جار زیاتر لە یاریگای خۆیاندا نەدۆڕاون. ئەو وەرزانەی ڕووی دابێت 9 جارلە ماڵی خۆیاندا تامی شکستیان نۆشیبێت (1920/21, 1930/31, 1933/34, 1962/63, 1973/74) بووە.

تێن هاخ و تیەمەکەی سێ یاریان ماوە لەم وەرزە. دوانیان لە پرێمەرلیگ بەرانبەر نیوکاسڵ و برایتنن. ئەوەی یەکەمیان چوارشەممەی ئەم هەفتەیە لە ئۆڵدترافۆرد و دووەمیشیان لە دەرەوەی مانچێستەرە. هەرچی کۆتا یاری وەرزەکەیە، رووبەڕوبوونەوەکەی مان سیتیە لە فیناڵی جامی یەکێتی ئینگلتەرا لەسەر یاریگای وێمبڵی.

لە ئەگەری دۆڕانیان لە ئۆڵدترافۆرد بە نیوکاسڵی سەرسەخت، راهێنەرە هۆڵەندیەکە خراپترین ریکۆرد لە بەرۆکی مانچێستەر یونایتد دەدات کە 10 شکستە لە ماوەی تەنها وەرزێکدا و هەرگیز تۆمار نەکراوە بە درێژایی مێژووی یانەکە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button