ئیتاڵیاگرنگترین

كۆنتی یه‌كه‌م بژارده‌ی یانه‌ی میلانه‌

Yariga App

یاریگا –

ئەنتۆنیۆ کۆنتی راهێنەری پێشووی یانەکانی یۆڤێنتۆس و چێڵسی و تۆتنهام ره‌زامه‌ندی نیشانداوه‌ بۆ وەرگرتنی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی میلان لە وەرزی داهاتوو.

ستڤیانۆ پیۆلی له‌ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ ریزه‌كانی یانه‌ی میلان جێده‌هێلیت و یانه‌كه‌ش به‌دوای شوێنگره‌وه‌ی ده‌گه‌رێت.

بەگوێرەی رۆژنامەی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی و مێدیا سێت، کۆنتی رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر مەرجە كه‌سیه‌كانی لەگەڵ میلان، یانه‌كه‌ به‌ نهێنی له‌گه‌ڵ راهێنه‌ره‌كه‌ له‌سه‌ر زۆربه‌ی بابه‌ته‌كان رێكه‌وتووه‌، بژارده‌ی یه‌كه‌می میلانیش كۆنتیه‌ و ناوه‌كانی دیكه‌ له‌ پلانی بی یانه‌ی میلانن.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، ئه‌گه‌ر هیچ كێشه‌یه‌ك دروست نه‌بێت له‌ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ میلان كۆنتی وه‌ك راهینه‌ری نوێ ده‌ناسێنێت و كۆنتیش ئاماده‌كاری بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م پۆسته‌ ده‌كات.

جگه‌ له‌ كۆنتی چه‌ند ناوێكی دیكه‌ بۆ راهێنه‌رایه‌تیكردنی میلان له‌ مێدیاكان باس ده‌كرێن، له‌ دیاترینیان تیاگۆ مۆتای راهێنه‌ری یانه‌ی بۆلۆنیا و سێرجیۆ كۆنسێساوی راهێنه‌ری پۆرتۆ و لەگه‌ڵ پاولۆ فۆنسیکان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button