ئینگلتەرایاریگا

بە تۆمەتی ڕەخنەگرتن لە ناوبژیوان، یۆرگن کڵۆپ لێ پێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت

یاریگانێت- دوای تەواوبوونی کۆتا یاری هەفتەی 25ی خولی ئینگلیزی نێوان وێستاهم یونایتد و لیڤەرپووڵ، کە بە یەکسانبوونی 1-1 کۆیایی هات، گفتوگۆی نێوان یۆرگن کڵۆپی ڕاهێنەری ڕێدز و مانوێل پلگرینی لە لایەک و، مشتومڕی لەگەڵ کیڤن فرێندی ناوبژیوانی یاریەکە بووە جێی سەرنجی میدیاکان.

ئەمڕۆ لە ڕاگەیاندنە جیهانییەکانەوە بڵاو کرایەوە کە یەکێتی تۆپی پێی ئینگلیز بە فەرمی داوای لە کڵۆپ کردووە ئەو ئاخاوتنانە بۆ یەکێتییەکەیان ڕوو بکاتەوە بەرامبەر ناوبژیوان کردوویەتی.

وەک ئاماژەشی پێکراوە، پێدەچێت ڕاهێنەرە ئەڵمامییەکە سزا بدرێت بە تۆمەتی ڕەخنەگرتن لە ناوبژیوان کە دەچێتە خانەی “ڕەفتاری ناپەسەند” وەک لە یاسای E3ی یەکێتی تۆپی پێی ئینگلیزدا هاتووە.

سزاکەش یان ماددی دەبێت یاخود ڕێگری لێکردنی لە پێ خستنە نێو یاریگاوە بۆ شوێنی یاسایی ڕاهێنەران.

کێبڕکێ لەسەر  نازناوی خولی ئینگلیزی لە ئێستادا توند بووە. بەوپێیەی لیڤەرپووڵ بە 62 خاڵ یەکەم و مان سیتیش بە جیاوازی 3 خاڵ لێوەی دوورە. هەرچی تۆتنهامی پلەی سێهەمیشە، خاوەنی 57 خاڵە.

دیمەنی کڵۆپ و ئاخاوتنەکانی لەگەڵ ناوبژیوان

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close